کوردستان بە ژیاندنەوەی ژینگەکەی بەرەوپیری ساڵی نوێ دەڕوات

0
464

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، لە درێژەی کار و چالاکییە چڕ و پڕەکانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزییەکانی کوردستان لە بەرەبەری ساڵی نوێی کوردیدا، ژینگەی لەیلاخ ژیایەوە.
راپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە لە چالاکییەکی کەم وێنەدا لە روانگەی بەشداریی بەرچاوی خەڵکەوە، سورمەلیی لەیلاخ سەر بە شاری دێولان ، هەژمارێکی بەرچاو نەمام چێندران.
لەم چالاکییەدا، کۆمەڵی شەیدای سەوزی لەیلاخ، مامۆستایان و شاعیران، گرووپی شاخەوانانی دێولان و حەشیمەتێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچە بەشدارییان کردبوو.
لەم پێوەندییەدا لەم چەند رۆژەدا لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.