ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی سەقز گرنگی دان بە بواری پەروەردە بارهێنان

0
541

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەجۆمەنی ژینگەپارێزانی سەقز لە درێژە کاروو چاڵاکییەکانی خۆیدا دەورەیەکی پەروەردەی لە شاری سەقز بەرێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕ ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی سەقز لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی خۆیدا لە شاری سەقز دەورەیەکی پەروەردە و بارهێنان لە بواری ژینگەپارێزی بۆ منداڵانی مەکتەبی وەحدەت بەرێوە برد،لەم خۆلە پەروەدەیەدا چەندین وانە لە بواری ژینگە و ژینگە پارێزی پێشکەش بە منداڵان کرا.
بە وتەی یەکێ بە بشدارانی ئەم چالاکیە، لەم هەڵەدا چەند کتێب لە بواری پاراستنی ژینگە و کارتی هاویاری ژینگە پێشکەش بە منداڵان کرا.

شایانی باسە ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی سەقز لە ماوەی رابردوودا چەندین هەولی ژینگە پارێزی لە ناوچەی سەقز بەرێوە بردووە