هەڵکردنی ئاگری نەوڕۆز بە قەفەسی باڵندەکان

0
1378

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، رۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۷ڕەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی وەک دوایین هەینی ساڵ،فستیواڵی ئاخرین هەینی ساڵ لە تەرەغە، بە بەشداری زۆربەی چین وتوێژەکان و شاخەوانەکان و کۆمەڵێک لە وەرزشکاران و هەروەها بەشداری بەرچاوی گرووپە ژینگەپارێزییەکانی شاری بۆکان و ناوچە بە ڕێوە چوو.

ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو،وێڕای بەشداری بەرچاوی خەڵک،ئەنجومەنە ژینگەیی یەکان و لەوانە ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات،بەشداری چڕ و پڕیان هەبوو و وەک چالاکییەکی فەرهەنگی و ئەرکێکی ژینگەیی،بە چاندنی چەندین نەمام لە داوێنی کێوی تەرەغە، پەیامی ژینگەخۆشەویستی و ژینگەپارێزیی خۆیان بەو شێوە نیشان دا.

لە درێژەی ئەو بەرنامەدا ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات وەک نوێنەری ڕێکخراوە ژینگەیییەکان (سازمان مردم نهاد)و باڵوێزی ژینگەپارێزیی بۆکان ١٠ دانە کەویان، بۆ بەرز ڕاگرتنی جەژنی نەورۆز و نوێ بوونەوەی سروشت،لەقەفەس ئازاد کرد، بە قەفەسی ئەم باڵندانە ئاگری نەورۆزیان کردوە.

This slideshow requires JavaScript.