بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی چالاکییە جۆراوجۆرەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زەوی لە کوردستان، چالاکییەکی سەرنجڕاکێش لە شنۆ بەم بۆنەوە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکو لە گوندەوێڵەی سەر بە شاری شنۆ بۆ یەکێک لە کۆنەڕاوچییانی ئەو ناوچەیە رێک خرابوو.
لەم چالاکییەدا 8 کەو لەلایەن کامیل نەوموسوڵمانەوە لە کوێستانەکانی شنۆ لە داوێنی چیا ئازاد کران.
لەم ڕێوڕەسمەدا لەلایەن ئەنجومەنی ژینکۆوە لە کامیل ڕێز گیرا.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوییەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.