ئەنجومەنی ژیانەوەی سروشت و رۆژی جیهانیی زەوی

0
642

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە شارەدێی خەڵیفان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی خاوێنەوە، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە بە هاوکاریی ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد بەڕێوەچووە .
لە بەشێک لەم چالاکییەدا ژینگەی خەلیفان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە شنۆ لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی ژینکۆ چالاکییەکی ئازادکردنی کەو لە داوێنی چیاکانی گۆندەوێڵە بەڕێوەچوو.
هەر بەم بۆنەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.