ئەنجۆمەنی ژینگۆی شاری شنۆ سەبارەت بە تێکدانی ژینگە بە مەبەستی درۆست کردنی مزگەوت لەو شارە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
راگهیاندنی ئهنجومهنی ژینگهپاریزی ژینکۆی شاری شنۆ سهبارهت به ئهگهری درووست بوونی مزگهوت له کووچهباغ وهک یهکێک له شوێنه گهشتیاریهکانی شاری شنۆ.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:
هاوشاریانی خۆشەویست :
ئێمە وەک ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شنۆ (ژینکۆ) بەپێویستمان زانی لێدوانێک لەسەر بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی دارەکانی کووچەباخ و چاکردنی مزگەوت لەم شوێنەوە بدەین.
خۆشەویستان دیارە هەرشارو وڵاتێک بە هێندێک سەرچاوەی گەشتیاریەو ناسراوە شاری شنۆی سەربەرزیشمان بە باخاتی گێلاس و کووچەباخیەوە. دیارە هێندێک ئامانجی چەپەڵ لەپشت ئەم بابەتە هەن کە ڕەنگە یەکێک لەم ئامانجانە بۆ وەڕمێن کەوتن و گۆڕینی کاربەری ئەم باخە لە جوتیاریەوە بۆ موڵکی خانووبەرەبێت کە ئەمە دژی یاسای وڵاتەکەمانە و پێویستە هەموان لەمەڕ ئەم بابەتە بێدەنگ نەمێنین و هەڵوێست وەربگرین.
هەڵبەت ئێمە موسوڵمانین و کردەوەکەمان دژی ئایین نییە و ڕێز لەمزگەوت دەگرین، ئێمەش ئاگاداریمان هەیە کە کوچەباغ لە مزگەوتەکان دوورە و خهلکی ئهم شوێنهش له شار حهقی خۆیانه مزگەوتیان هەبێ بەڵام نە بە قیمەتی بڕینی دەیان دار و سهوزایی که بونهته ناسنامەی شار، وه پێویستە جێگایەکی دیکەیان بۆ دابین بکرێ .
هەر کووچەو کۆڵانێک مزگەوتی هەیە و بەپێی سەرژماریەکان شارەکەمان ڕێژەی مزگەوتی بەپێی دانیشتوانی دابین کراوه بهڵام چاکردنی مزگەوت لەم شوێنە بە پیلانێک بۆ بەرژەوەندی ئابووری تاکەکەسێک دەزانین کە بۆ قازانجو وه نرخ کەوتنی زهویهکهی بە دهیان و بگرە سەدان دار کە ساڵانێکە بوونەتە هێمای جوانی شارەکەمان ڕاکێشانی گەشتیار لەناو دەبردرێن و بۆ پەردەپۆشی ئەم کارانەو بردنەپێشی ئامانجەکەیان بەبیانووی مزگەوت ئەوکارهیان دهست پێکردوە .
هەربۆیە ئێمە وەک ئەنجومەنی ژینگەپاریزی شنۆ (ژینکۆ) دژی ئەم بڕیارە دەوەستینەوە و ئیدانەی دەکەین داواکارین لەبەرپرسان و دڵسۆزانی شارەکەمان دژی ئەم بڕیارە بوەستنەوە.
بهشی راگهیاندنی ئهنجومهنی ژینکۆی شاری شنۆ 23/05/1395