بە هەوڵی ژینگەپارێزان فەقرەقای مەهاباد خاوێن کرایەوە

0
641

 بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی کورد، ئاسەواری مێژوویی فەقرەقای مەهابادیان خاوێن کردەوە.

لەم چالاکییەدا ئەو ئاسەوارە مێژوویی و دەوروبەری لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراوەتەوە.

ئەم چالاکییە ژینگەپارێزییە بە دەسپێشخەری ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد و بە ئامادەبوونی خەڵکێکی بەرچاو ئەنجام دراوە.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژینگەوان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە فەقرەقای کوردستان بە پیلانی ڕژیم بەرەو لەناوچوون دەڕوات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ماڵپەڕی ژینگەوان، گڵکۆی پاشای دووەمی مادەکان بە کەمتەرخەمیی بەرپرسان خەریکە لەناودەچێت.

فەقرەقای مەهاباد کە مایەی شانازیی کوردستانە و تەرمی پاشای دووەمی مادەکان واتە کوڕی دیاکۆی دامەزرێنەری حکوومەتی مادەکانی لێیە بەرەبەرە لە لەناوچوونی یەکجارەکی نزیک دەبێتەوە.

ئەم ئاسەوارە مێژووییە لەحاڵێکدا لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری کوردستانی خۆرهەڵاتەوە پیلانی لەناوبردنی بۆ داڕێژراوە کە ئەو حکوومەتە بوودجەیەکی زۆر بۆ ئیمامە شیعەکان و مەزارگاکانیان تەرخان دەکات.

photo_2016-05-20_14-54-23

photo_2016-05-20_14-54-31