گڕی ژینگەی زامداری نیشتمان هەروا دەگەشێتەوە

0
707

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ئاگری دارستانەکانی مەریوان هەروا بەردەوامە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەردراوە.

ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان ڕێک بە توانەوەی بەفری کوێستانەکان دەستی پێکردووە و هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە و تا دێت بەرینتر دەبێتەوە.

گوندی سپیداری بانە، گوندەکانی بلوجه، پرتاڵە و چرۆسانە سەر بە شاری کامیاران، ناوچەی دەرەنشینەی پاوە، دارستانەکانی نزیک شاری مەهاباد، ناوچەی سنووریی تەمرچین لە پیرانشار و هەروەها شارۆچکەی تازاوای سەر بە سەلاسی باوەجانی لەو ناوچە جیاجیانەی کوردستانن کە ئەمڕۆ کرانە ئامانجی نەیارانی ژینگەی کوردستان.

لە درێژەی شەپۆلی لەناوبردنی ژینگەی کوردستاندا، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو ناوچانە دراوە کە ئاماژەیان پێدرا و لە ئاکامدا خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

photo_2016-08-25_01-10-26

photo_2016-08-25_01-10-32

photo_2016-08-25_01-10-38

photo_2016-08-25_01-10-41

photo_2016-08-25_01-10-43