چالاکییەکانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بۆ پێشگرتن بە دروست کردنی پاڵاوگە لە نزیک زرێبار بەردەوامە

0
1494

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، هەوڵەکانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵکی ناوچەی مەریوان لە زیانەکانی دروست کردنی پاڵاوگەی لە نزیک گۆلی زرێبار درێژەی هەیە.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢٢ رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی بە هەوڵی کومیتەی دێهاتەکانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە گۆندی ئەسراوای سەر بەشاری مەریوان کۆمەڵێک چالاکی لە پیوندی لەگەڵ دروست کردنی پاڵاوگە لە نزیک گۆلی زرێبا بەرێوە برد.

لەم چالاکییەدا پێشانگایەکی وێنە هەروەها تراکت پۆرستری تایبەت بە خەسارەکانی پالاوگەیە کە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بڕیاری دروست کردنی دراوە، کە لەم پیوندییەدا ئەندامانی چیا سەربارەت بە خەسارەکانی ئەم پاڵاوگە لە ئەگەری دروست کردنی دا بۆ خەڵکی گۆندی ئەسراوا باسیان کرد کە لەلایەن خەڵکی ئەم گۆندەوە پێشوازییەکی باشیان لێ کرا.

This slideshow requires JavaScript.