خەڵکی سەرشیوی مەریوان لە چوارەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانیان بۆ ڕێگیری لە کاول‌کردنی ژێنگەی سەرشیو پەیامکیان بڵاو کردوە

0
1018

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوان، خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان دوای چوار ڕۆژ کۆبوونەوەی نارەزایەتیەکەی خۆیان لە دۆڵی سماقان بە نسبەت گواستنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان بۆ ئەو شۆێنە هەروەها گرتن و دەسبەسەر کردنی چەند کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە لە بڵاوکراوەیەکی نۆێدا روو لە خەڵکی شاری مەریوان و چالاکانی ژینگەپارێز داوایی پشتیوانی دەکەن.

دەقی ئەم داواکاریە بەم چەشنەی خوارەوەیە:

خەڵکی بەشەرەفی مەریوان‌ و هاوشارییانی خۆشەویست؛

وەک ئاگادارن خەڵکی ژینگەدۆستی سەرشیو ئەمڕۆ یەک‌شەممەیش وەک ڕۆژانی ڕابردوو درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان دا و ڕێگیرییان کرد لە هانینی پاشماوەکانی شاری مەریوان و دەوروبەری بۆ دۆڵی سماقان و بەڵێن دەدن بە هیچ شێوەیەک سەرەڕای کەش‌وهەوایەکی سارد و باراناوی، شەو و ڕۆژ لەوێ بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ئەوێ چۆڵ نەکەن، کە تا ئێستە بەداخەوە هەر ڕۆژە و بەرپرسێک دێت و چەند بەڵێنێک دەدات و لە کۆتاییشدا هەڕەشە لە خەڵک دەکەن کە ئەم هەڵانە هیچ ئاکامێکی نابێت و بڕیاری کۆتایی لێدراوە بۆ هانینی پاشماوەکان و ئەم ڕۆژ بەڕێز مەنسووری مورادی نوێنەری خەڵکی مەریوان لە پەرلەمانی ئێراندە هاتە ئەگرە و وەڵامێکی دڵخۆشکەری نەدا و تەواوی وتەکانی ئەماوئەگەر بوون.

خەڵکی ژینگەدۆست و ژینگەپارێزی مەریوان داواکارین چیدی بێ‌هەڵوێست نەمێننەوە و بۆ پشتیوانی لەم هەوڵەی سەرشیو چاوەڕێی هاوکاریتان لێدەکەین، چوونکە ئەمە کێشەی تاک یان ناوچە و گوندێک نییە و دەبێ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.

هەروەها ئێمە وەک خەڵکی ئەم ناوچەیە بەهیچ چەشنێک سازش لەسەر داخوازییە ڕەواکەمان ناکەین بۆیە لەم سۆنگەشەوە داوا لە هەموو هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان دەکەین بارودۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی نەبەن و هەر بەم چەشنە هاوکار و پشتیوانمان بن، چوونکە ئاماژەکان وا دەردەخەن هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی ڕەوشەکە
کە ئێمە لەگەڵ ئاڵۆزی و بەربەرەکانێدا نین.

داواکاریین بەهوشیارییەوە مامەڵە بکەن و دەستپێشخەر نەبن لە هەرجۆرە توندوتیژییەک چونکە ئێمە زۆر بەشێوەیەکی مەدەنییانە و شارستانییانە خۆپیشاندانی خۆمان دەکەین و بەردەوامیش دەبین. ئێمە پارێزەری ژینگەین و
لەنێوچوونی ژینگەیشمان لە کەس قەبووڵ ناکەین.

لەکۆتاییشدا داوکارین هاوشارییانی مەریوان و ڕێکخراوە فەرهەنگی و ژینگە‌دۆستەکان پشتیوانیی خۆیان دەرببڕن. بەسپاسەوە: خەڵکی ژینگە دۆستی سەرشیو.