بەرێوەچوونی چالاکییەکی بەرینی ژینگە پارێزی لە بەنداوی قشلاقی شاری سنە

0
546

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی شنەی نەوژین،ئەنجۆمەنی کارێزە،کۆمەڵەی کوردستانی سەوز بە هاوکاری کۆمەڵێ ژینگە دۆستی ئەو ناوچەی چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.

ڕۆژی ۱۷ی بانەمەڕ کۆمەڵێ لە لاوانی ژینگە دۆستی شاری سنە و ئەنجۆمەنی کارێزە،ئەنجۆمەنی شنەی نەوژین،هەروەها ئەنجۆمەنی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا سەرجەم بەنداوی قشڵاقی سنەیان لە زبڵو خاشاک خاوێن کردەوە.

شایانی باسە کە ڕێکەوتی ۱٥بانەمەر لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شارە زیاتر لە ٨۰ کەویان ئازاد کردوو.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا دەیان چالاکی بەرینی ژینگە پارێزی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەرێوە جووەو،سەرجەم خۆرهەڵاتی کوردستان بووتە مەکەی چالاکی ناوندە ژینگەپارێزەکان و خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستان.