سمیناری توندوتیژی و کاردانەوەی لە سەر ژینگە لە شاری مەریوان بەرێوە چوو

0
1923

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ۷ی بەفرانباری ۲۷۱٦ی کوردی ئەنجۆمەنی ئەدەبی و ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیاندا سمینارێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی” توندوتیژی و کاردانەوە لە سەر ژینگە” بەرێوە برد.

ئەم سمینارە بە سەر سێ پانێل دابەش کرا بوو، کە لە پانێلی یەکەمدا لەلایەن کە محەمەدی دانش ئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا باسێک لە سەر ئاژەڵ ئازاردان توندوتیژی دژ بە ئاژەڵان باس کرا، کە لە باسەکەیدا باسێک لە سەر پێگەو ڕۆڵی مرۆڤ لەو بۆارەدا هەروەها باسێک لە رووداوەکانی ماوەی رابردوو بە تایبەت سەربازی فیداکاری شاری مەریوان کاک محەمەد باختر کە لە کاتی زرگار کردنی سەگێک لاقێکی خۆی لە دەستدا کرد.

لە بەشی دووهەمی ئەم سمینارەدا لەلایەن کاک مۆزەغەر وەیس پەنا باسێک لە سەر “ژینگەی شاری توندوتیژی” پێشکەش بەبشداران کرا، لە پانێلی کۆتایی ئەم سمینارەدا لەلایەن کاک ئیرەج قادری باسێک لە سەر ” قەیرانی ئاو توندوتیژی” باسکرا، کە لەلایەن کۆر گێرانەوە بە چڕی باس لە درۆست بوونی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار هەروەها لایەنە نەگێتیڤەکانی ئەم پاڵاوگە لەلایەن پانێل گێران هەروەها بەشدارانەوە خرایە بەر باس.

جێگای ئاماژەیە لە بەشی کۆتایی ئەم سمینارە لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لەوحی رێز لێنان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربازی لە خۆبردووی شاری مەریوان کرا.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە چەند ڕۆژی رابردووا لە کاتی گەرانەوە ئەو سەربازەی خەڵکی مەریوان بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە رێورەسمێکی بەشکۆیان بۆ پێشوازی لە محەمەد باختر کە لە کاتی زرگار کردنی سەگێک لە پادگانی عەجەبشێری لاڤێکی خۆی لە دەستدا.

شایانی باسە هەر لەم سمینارەدا لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوزی چیا رێز لە کار و چالاکی کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شار بە تایبەت شەریف باجوەر، کەماڵ راست خانە، هەروەها ژن مێردێکی ئەو شارە گرت.

کەماڵ راست خانە لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی رێزگرتن لە محەمەد باختر مەودای نێوان مەریوان تا نەخۆشخانەی تەورێزی بە پاسکیل بری.

photo_2016-12-28_01-48-35

photo_2016-12-28_12-53-06

photo_2016-12-28_12-53-27

photo_2016-12-28_12-53-35

photo_2016-12-28_12-53-41

photo_2016-12-28_12-53-57

photo_2016-12-28_12-54-06

photo_2016-12-28_01-48-42