دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان بەئاگادریی حکوومەتی تاران

0
566

بەپێی هەواڵێکی تایبەت کە بە ماڵپەری ژینگەوان، گەییشتووە ماوەیەکە کە لە ژێر چاوەدێریی پارێزگاری ورمێ و بە پشتیوانیی ناوەندە حکوومەتییەکان، کۆمەڵێک کەس خەریکی دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانن.
دەوترێ کە ئەم شەپۆلەی هەڵدانەوەی ژێرخاکییەکان و دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان، شەپۆلێکی نوێیە کە بە پشتیوانیی هەمەلایەنەی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان و بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەکانی کامیار عەبدی، مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ئامریکا، لە ناوچەی زاگرۆس 6 هەزار تەپەی کەونارا و خاوەن مێژوو هەن کە هیچیان هەڵنەدراونەتەوە.
بوونی هەزاران تەپەی مێژوویی و خاوەن ئاسەواری مێژوویی، بایەخێکی زۆری بە ناوچەی زاگرۆس داوە.

ئەم مامۆستایەی زانکۆ لەو بارەوە دەڵێت: هەڵدانەوەی ئەو تەپە کەونارانە دەبێتە هۆی شێواندنیان و ئەمەش دواتر کێشەسازە بۆ لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕانی ئەو بوارە .
سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەو بارەوە بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند کە تاوەکوو ئێستا ئاگای لە هەڵکەندنی 8 تاوەکوو 10 شوێن بووە.
دنخە لە شنۆ، کێوی کێە لە میراوای بۆکان، زیندانی چاوەلە لە نێوان بۆکان و مەهابادایە شۆێنێکیتر لە ماکویە دوو شوێن لە ورمێ و …. لەوشوێنانەن.
ئەو شوێنانە بایەخی مێژووییان هەیە کە گەر شتی قیمەتیشیان لێ نەدۆزرێتەوە تەبێعەتەن شتێکی مێژوویی بۆ پشتیوانی تێئۆریە مێژوویەکان لێ دەدووزرێتەوە و بە کشتی هەڵ کەندیان بە هیچ شێوەیەک ڕەوا نییە.

jinge2