بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،له‌یادى شه‌هیدانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستاندا له شەڕی دژی داعش پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ئازادى كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنیان ده‌ستپێكرد، له به‌رزاییه‌كانى زنجیره چیای خه‌رابه‌ڕووته له رۆژئاواى كه‌ركووك.
حوسێن یه‌زدان په‌نا، سه‌رپه‌رشتیارى پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ئازادى كوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 راگەیاند: “لەم ھەڵمەتەی دارچاندن له بڕى شه‌هیدبوونى هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دارێكمان چاندووه”.
گوتیشى: “ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى ئێمه ئاماده‌كارییه‌كه بۆ چه‌ژنى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له هه‌مانكاتكدا دڵنیاییه له پاراستنى ئه‌و خاكه ته‌عریب كراوه‌ى كه له چنگى داعش و داگیركه‌ران به خوێنى پێشمه‌رگه رزگار كراوە”.
لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی داعش پێشمه‌رگه‌كانى پارتى ئازادى كوردستان، نزیكه‌ى دوو ساڵه له چیاى باشیكی خۆرئاواى شاری مووسڵ و زنجیره چیاى خه‌رابه‌ڕووته‌ى رۆژئاواى كه‌ركووك، ھاوشانی پێشمەرگەكانی باشووری كوردستان بەرگریی لە گەل و نیشتمان دەكەن، تا ئێستا 30 پێشمه‌رگه‌یان له شه‌ڕى دژی داعش شه‌هید و برینداربوونه.