بەردەوامی چالاکییە ژینگە پارێزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەلاسی باوەجانی

0
591

 بە پێی هەواڵێک پێمان گەیشتووە لە درێژەی کار و چالاکیەکانیان ئەنجومەنی ژینگەی سەوز ی سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە هەستان بە پاک کردنەوەی ناوچەی یەکشەوی سەلاسی باوەجانی ( یەکشەوی ناوچەیەکی گەشتیارییە و خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە سەردانی دەکەن).

شایەنی باسە لەو چالاکیەدا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی، ژینگە پارێزی، مامۆستایان، وەرزشوانان و لاوان بەشداریان کرد. چالاکیەکە لە لایەن خەڵکەوە بە گەرمی پێشوازی و پشتیوانی لێکرا. هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا، چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی هانی خەڵکیان دا بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و دروشمی ‘پاراستنی سروشت، پاراستنی ژیانە’ وتووەتەوە