بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی (زایەڵە )ی شاری مەهاباد بە بۆنەی رۆژی جیهانی گوڵ و گیا چەند گوڵدان گوڵی پێشکەشی خانەی بەساڵاچوانی مەهاباد کرد.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 25 جۆزەردان کاتژمێر6 پاشنیوەڕۆ ئەنجۆمەنی زایەڵەی شاری مەهاباد لە حەرکەتێکی نەمادیندا سەردانی مالی بەساڵاچووانیان کرد و لەگەڵ پێشکەش کردنی دەستە گوڵ و هەروەها دڵنەوایی کردنی بەساڵاچووانی ئەو ناوەندە، لە مانگی پیرۆزی رەمەزان دا چەند گوڵدان گوڵی سرووشتیان ڕادەستی بەڕێوەبەرانی ئەم ناوەندە کرد.
هەر لەم پیوندیەدا لە شاری مەهاباد بە بوونەی رۆژی جیهانی گۆڵ و گیان لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوز بیرانی لاوی شاری مەهاباد،بە دانانی یەکەم دیواری سەوز لەو شارەدا رۆژی جیهانی گۆڵ و گیاەیان بەرز راگرت.