ئیلام/مەرێوان/ئاگرتێبەردان لە لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
639

بەپێی هەواڵپەڕی ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کۆردستان لە وەرزی سەوزدا رووی لە زیاد بوونە و ئەمڕۆ دارستانەکانی مەریوان و گلانغربی کردە ئامانج.

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی۱٨ی جۆزەردان بۆ چەندمین جار ئاگر لە لێرەوارەکانی گۆندی بێڵووی سەر بە شاری مەریوان بەردرا، کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بووە هۆی سۆتاندنی بەشێکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو گۆندە.

شایانی باسە کە ناوندە پیوندی دارەکان بە نیسبت ئەم ئاگرکەوتنەوە هیچ هەوڵێکیان نەداو،بە هەوڵی خەڵکی ژینگە دۆستی گۆندی بێڵوو پێش بە ئاگرکە گیرا.

هەر لەم پیوندیەدا رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردان لە گۆندی مشجر لە مەنتەقەی گیلانغربی سەر بە پارێزگای ئیلام، ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بەردراو بەو هۆیەوە زیاتر لە پێنج هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بۆ بە خەڵووز.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە