کارخانەکانی سەر چۆمی گاران هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ژینگەی ئەو ناوچە

0
516

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،سێ کارخانەی بەردشکێن و ڕێخ و ماسە و کارخانە ئاسفاڵت هەرەشەیەکی گەورە بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچە و ژینگە گیان لەبەرەرانی ئەو ناوچە درۆست کردووە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ئاوایی “گومارەلەنگ”ەوە تا بەنداوی گاڕان سێ کارگەی بەردشکێن و ڕێخ و ماسە و کارخانەیەکی ئیسفاڵت ساز کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ یاسایەکی ژینگەیی لەبەر چاو بگرن.

شایانی باسە کە هەر سێ کارگەکە لە سێ شوێنی جیاواز و نزیک لەیەک لەسەر ئەم چۆمە ساز کراون،لە کاتی کار کردندا دەبنە هۆی پیس‌بوونی ئاوی ئەم چەمە و ژینگەی هەموو گیان لەبەران دەخەنە مەترسییەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئەو ناوچە چاڵاکانی ژینگە پارێزی شاری مەریوان لە سەر ئەم مەسەلە چەندین جار سەر دانی ناوندە پیوەندی دارەکان یان کردووە،کە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

سەرەرای ئەو هەموو نارەزایەتیەی خەڵکی ئەو ناوچە ئیدارەی ژینگە پارێزی مەریوان لەو پیوندیەدا هیچی کارێکی عەمەڵی نەکردووە.