ئاگرتێبەردانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ڕژیمەوە

0
758

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، دەست و پێوەندییەکانی رژیمی تاران بە فەرمانی ناوەندە حکوومەتییە پێوەندیدارەکان، ناوچە سنوورییەکان ئاگر تێبەردەدەن.

هەواڵی گەییشتوو بە ژینگەوان لە شنۆوە باس لەوەدەکات کە ئەمڕۆ هەینی 31ی بانەمەڕی 2716ی کوردی، ئاگر لە سروشتی ئەو ناوچەیە بەر دراوە.

چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لەو باوەڕەدان کە ئاگرتێبەردانی سروشتی کوردستان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان بە فەرمانی رژیمی تاران و لە ڕێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە ئەنجام دەدرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا ماوەیەک پێش ئێستاش لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەر درابوو.

رژیمی ئێران ماوەی چەند ساڵێکە کە بە بیانووی هەبوونی هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنوورییەکان ئاگر لە ناوچە سنوورییەکان بەر دەدات.