ئاگرکەوتنەوەکان لە وەرزی سەوزدا، بەربوونەتە گیانی ژینگەی کوردستان

0
539

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرتێبەردانە زنجیرەییەکانی ناوچەسنوورییەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین دەستیان پێکرد.

هەواڵی گەییشتوو لە بانەوە باس لەوەدەکات کە ئەمڕۆ هەینی 31ی بانەمەڕی 2716ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی ماڵتەمەنشووری بانە بەردراوە.

لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوان ڕاگەیەندرا: لە گوندی ماڵتەمەنشوور هەتا بوورچکەی سەر بە دەڤەری بانە ئاگری تێبەردراوە و زیاتر لە 20هەکتار لە دارستانکان و زەوی و زاری هاووڵاتیان لە ئاگردا سووتا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن رێکخراوی ژینگە پارێزی پاژین و خەڵکی ئەو دەڤەرەوە خامۆش کراوە.

باس لەوەدەکرێت کە دەست و پێوەندییەکانی رژیمی تاران بە فەرمانی ناوەندە حکوومەتییە پێوەندیدارەکان، ناوچە سنوورییەکان ئاگر تێبەردەدەن.

لەو پێوەندییەدا، هەواڵێکی گەییشتوو بە ژینگەوان لە شنۆوە باسی لەوەکردبوو کە ئەمڕۆ هەینی 31ی بانەمەڕی 2716ی کوردی، ئاگر لە سروشتی ئەو ناوچەیە بەر دراوە.

چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لەو باوەڕەدان کە ئاگرتێبەردانی سروشتی کوردستان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان بە فەرمانی رژیمی تاران و لە ڕێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە ئەنجام دەدرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا ماوەیەک پێش ئێستاش لە ناوچەی ئالانی سەردەشت ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەر درابوو.

رژیمی ئێران ماوەی چەند ساڵێکە کە بە بیانووی هەبوونی هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنوورییەکان ئاگر لە ناوچە سنوورییەکان بەر دەدات.

photo_2016-05-21_00-33-55

agr