کۆنەکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان، چاوترسێن کردنی خەڵکی سەرشیو لەلایەن ناوەندە حکومیەکانەوە

0
1152

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان، شارەوانی شاری مەریوان ماوەی زیاتر لە دوو حەوتوویە کە زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان بەشێوەی بەرنامە بۆ دارێژراو کۆ ناکاتەوە بۆ ئەوە خەڵکی شاری مەریوان و خەڵکی ناوچە سەرشیو بە گژ یەکدا بدات، مەسەلە بە زبڵدان کردنی دۆڵی سماقان بەو پیلانە بەرێتە پێش، لەلایەکیترەوە بخشداری سەرشیو هەرەشەی لە خەڵکی چەندین گوندی ئەو ناوچە کردووە لە گەریپاڵپشتی و بشداریتان لە سماقان رووبەرووی لێ پێچنەوە دەکرێنەوە.

بخشداری ناوچەی سەرشیو لە دوا سەردانیدا بۆ گوندەکانی گویڵە و وشکڵان، دووپلورە ، بەردە ڕەشە…رایگەیاندووە کە لە ئەگەر پاڵپشتیان چوونتان بۆ سماقان کارتی کۆڵبەریتان لێوەر دەگرینەوە، ئەمە لە کاتێک دایە کە تا ئێستا کارتی کۆڵبەری کە بڕیار بووە ماوەیەک پێش ئێستا بە کۆمەڵێک بە خەڵکی ئەو ناوچە بدرێت، نەدراوە, هەروەها هەرەشەی ئەوەی لێکردوون لە ئەگەر بشداریان لە سماقان رووبەرووی لێ پێچینەوە دەکرێنەوە.

لەلایەکیتروە کۆبوونەوەی زبڵ و پاشماوەکانی نێو شاری مەریوان کە ماوەی دوو حەوتوویە کۆنەکراوەتەوە سەرەرایی ئەوەی کە هەموو زبڵەکان بۆنیان کردووە بۆ سڵامەتی هاوەڵاتیان زیانی هەیە، دیمەنێکی ناشیرینی بۆ نێو ئەو شارە دروست کردووە.

جێگایی ئاماژەیە کە لە شاری مەریوان کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان هەروەها خۆێندکارانی زنکۆیی پەیام نوور و خەڵکی گوندەکانی سێف ژوورو، دەرەتفێ، بێلو، شارانی، دەرەوەران پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ئەو ناوچەی سەرشیو دەربریوە، کە ماوەی زیاتر لە دوو حەوتووەیە بە شەو ڕۆژ لەو شۆێنە ماونەتەوە، دەڵێن بە هیچ شێوەیەک رازی بە زبڵدان کردنی دۆڵی سماقان نابن.

This slideshow requires JavaScript.