ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت،پێشوازی لە ساڵی تازە

0
553

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان،لە بەرەبەری ساڵی تازە راوچیەکانی گۆندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ئازاد کردنی کەوەکانیان بە پێشوازی ساڵی تازەوە چۆن.

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی 25ی ڕەشەمە کۆمەڵێ لە راوچیەکانی گۆندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ئامادە بوونی خەڵکی ئەو گۆندە و لە بەرەبەری ساڵی تازە لە رێورەسمێکدا چەندین کەویان ئازاد کرد.

شایانی باسە لە ماوە هەفتەی رابردوو لە شاری مەهاباد هەوڵێکی لەم چەشەنە بەرێوە چۆ .

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 20ی ڕەشەمە، لە ڕێو ڕەسمێکدا 10 کەو لە لایەن ژینگە پارێزانی ئاوای دشە سەر بە پاوەی هەوارمانەوە گەڕێندرانەوە ژینگەی سەرسەوزی کوردستان.