ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە زیندانییەکی کورد بەناوی “حوسێن عەبدوڵلاهی”، کوڕی حەسەن، خەڵکی ئاوایی قوڕی قەڵا بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ڕوانسەر ڕاگواستراوە و بڕیارە سبەی پێنج شەممە 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، لە گۆڕەپانی دادگوستەریی ڕوانسەر و لەپێش چاوی خەڵک لە سێدارە بدرێت.
حوسێن عەبدوڵلاهی، رێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی 1394ی کورد بە هۆی زوڵم و زۆری سەرۆکی دادگوستەری روانسەر لە خۆی و خێزانەکەی، بە چەک هێرشی کردە سەر سەلیم قەنبەری، سەرۆکی دادگوستەری روانسەر و کوشتی و خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
دواتر ئەو گەنجە تەمەن ٣١ ساڵانە کورد لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە.
چالاکانی مەدەنی و سیاسیی ڕوانسەر لە ڕێگای ڕۆژی کوردەوە و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان لە خەڵکی باژێڕی ڕوانسەر کردووە بە بەشداری نەکردن لەو لەسێدارەدانە، “نا” یەک بە لەسێدارەدان و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بڵێنەوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی باژێڕی ڕوانسەردا هاتووە: ” هەروەک بەشداری نەکردنتان “نا”یەکی دیکەیە بە رێژیمی ئاخوندی، بەشداریکردنیشتان لەو رێوڕەسمەدا بەواتای پەسەند کردنی سیاستە دژە مرۆیی و دژکوردییەکانی رێژیمە و هەرلێرەوە وریاتان دەکەمەوە کەئەوکەسانەی بەشداری ئەو رێوڕەسمە دەکەن، دەبێ چاوەڕوانی ئاکامەکەشی بن!”
چالاکانی مەدەنی و سیاسیی باژێڕی ڕوانسەر داوا لە خەڵکی باژێڕەکەیان دەکەن، ئەزموونی ٢ ساڵ بەر لە ئێستایان و لە کاتی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی تریان دووپات بکەنەوە و نووسیویانە: ” خەڵکی بەشەڕەف و ئازادیخوازی ڕوانسەر، پێویستە بۆ جارێکی دیکە وانەی مرۆڤ دۆستی و نیشتماپەروەری فێری فاشیسمی فارس بکەنەوە و هەروەک چۆن ٢ ساڵ بەر لەئێستا بۆ رزگارکردنی هاوشارییەکمان لە پەتی سێدارە، خۆپیشاندانێکی هێمنانەتان بەڕێوەبرد و لاپەڕەیەکی نوێتان لە خەباتی مەدەنی شارەکەمان هەڵدایەوە، پێویستە ئەمجارەش بە بەشداری نەکردنتان لەو ڕێوڕەسمە قێزەونەدا کە رێژیم دەیهەوێ کوشتی لاوانی کورد لەپێش چاوی خەڵک ئاسایی بکاتەوە، “نا” یەکی دیکە بە لەسێدارەدانی گەنجانی کورد و بەو ڕێژیمە دژە کورد و دژە مرۆڤ و مرۆڤایەتییە بڵێنەوە.”
٢ ساڵ بەر لە ئێستا، زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی روانسه‌رو ده‌وروبه‌ری، له ١٥ی ئایاری ٢٠١٥، له‌هه‌وڵێكی خۆڕسكدا چونه به‌رده‌م ماڵی کەسی كوژراو بۆئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕن كه عادل (کەسی بکوژ) له‌سێداره نه‌درێت كه به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هه‌وڵی دانیشتوانی روانسه‌ر بۆرێگریكردن له له‌سێداره‌دانی عادل ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له‌و ناوچه‌یه، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ئێراندا خه‌ڵكانێك كۆبوونه‌وه هه‌تا پێش به له‌سێداره‌دانی هاوشارییه‌كی خۆیان بگرن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی شاره‌كانی تربوو، چونكه كاتێك له ئێران كه‌سێك له سێداره ده‌درێت، له‌گه‌ڵ گزنگی به‌یان، ژن و پیاو و منداڵ و لاو كۆده‌بنه‌وه هه‌تا دیمه‌نی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك له‌گه‌ل هه‌ڵهاتنی خۆردا ببینن.