رۆژی کورد؛
پاش ئەوەی کۆنگرەی 16 حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) کۆتایی پێهات، بەشێکی بەرچاو لە ئەندامی ئەو حیزبە لەنێوخۆ و دەرەوەی کوردستان سەبارەت بە ئاکامەکانی کۆنگرە ناڕەزاییان دەربڕی، ئەوان چاوەڕوانی گۆڕانکاری بوون لە ئاستی سەرکردایەتی حدک، بەڵام هەر وەک بینیمان ئەندامانی رێبەریی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی 15 لە شوێنی خۆیان مانەوە و بە لابردنی بەندی دوو دەورە سکرتێری، بۆ جاری سێهەم کاک خالید عەزیزی وەک سکرتێری گشتیی حدک هەڵبژێردرایەوە. بەرچاوترینی ئەو نارەزایی دەربڕینانە وازهێنانی کاوە ئاهەنگەری ئەندامی رێبەریی حدک بوو، ناوبراو دوای گەڕانەوەی بۆ ئوروپا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی وازهێنانی خۆی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند. ماوەیەک لەمەو بەریش لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆکارەکانی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە حدک و پەیوەستبوونی بە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بۆ ڕای گشتی خستە بەرباس.
کاوە ئاهەنگەری له کۆنگره‌ی پازدەی حدک وه‌ک ئەندامی کومیته ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کان و نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له بروکسێلی لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە ئەستۆ بووە و لە نۆ ساڵی ڕابردووش‌دا ئەندامی رێبەری حدک بووە.
ئەمەی خوارەوە دیمانەیەکە کە رۆژی کورد لەگەڵ کاوە ئاهەنگەری ئەندامی پێشووی ڕیبەریی حدک و ئەندامی ئێستای حدکا پێکیهێناوە بۆ قسەکردنی لەسەر پرسی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان و داهاتووی ئەو دوو لایەنە سیاسییە و چۆنیەتی هەڵسوکەوت دەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستا و داهاتوودا.
رۆژی کورد: کاک کاوە، لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا ئەندامی رێبەریی حدک بووی و ماوەیەکە بە ڕەسمی هاتوویەتە ناو حدکا، لەو ڕاگەیەندنەی بڵاوت کردۆتەوە کۆمەڵێک ڕەخنەت ئاراستەی رێبەریی حدک کردووە کە لە ئاست داوای ڕەوای گەلەکەی سەرکەوتوو نەبوووە و پێت وایە پرەنسیپ لای حدکایە، بەو ڕەخنانەی لە حدک گرتووتە، پێت وایە پرسی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان بەرەو کوێ دەڕوا و وەک خۆت لەو پەیوەندییەکدا چت لەدەست دێ ؟
کاوە ئاهەنگەری: پێشه‌کی پێویسته شتێک ئیسلاح بکه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه که من باسی حدک و رێبه‌ری حدک‌م نه‌کردووه و خۆم به‌رانبه‌ر به حدک و کادر و پێشمه‌رگه‌ی نێو ریزه‌کانی حدک نابینم. حدک رابردووی سیاسی خۆمه و به شانازییه‌وه باسی ده‌که‌م، وه‌ک چۆن راگه‌یاندنه‌که‌م به رێز و حورمه‌ت نواندن به تێکۆشه‌ری دێرین و کادر و پیشمه‌رگه‌ی حدک ده‌ست پێ‌کرد، دیسان و لێره‌شه‌وه حورمه و رێزم هه‌یه بۆیان وهیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ به ئاوات ده‌خوازم. به‌ڵام بۆ وڵام به پرسیاری به‌رێزتان، من به راشکاوی ره‌خنه‌م له کاک خالید عه‌زیزی گرتووه و تا ئه‌م چرکه ساته له هیچ ره‌خنه و بۆچوونێکم به‌رانبه‌ر به به‌ڕێزیان په‌شیمان نیم. سه‌باره‌ت به یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کان بۆچوونی من شاراوه نه‌بووه و هه‌میشه به راشکاوی له نیو کۆڕی هاوڕییاندا باسی چه‌ند و چۆنی یه‌کگرتنه‌وه و ئه‌گه‌ر و ئه‌مماکانم کردووه. به داخه‌وه ئه‌م ره‌وته‌ی له نێو حدک‌دا هاتوه‌ته گۆڕێ، به زیانی پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه ده‌زانم.
رۆژی کورد: بەڵام ئەگەر هاتوو دیموکراتەکان نەیانتوانی یەکبگرنەوە و هەر بەمشێوەی ئێستا مانەوە، تۆ داهاتووی دوو دیموکرات لە ئێستا و داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن دەبینی؟ پێشتر لە دیمانەیەکدا کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڵ جەنابت کراوە دەلێی حدکاوحدک دووحیزبی سەربەخۆی لێک جیاوازن و ئێستا کوردستان خاوه‌نی دووحیزبی دیموکراتە” ئێستاش هەر وا بیر دەکەیەوە؟
کاوە ئاهەنگەری: بەڵێ ئێستاش پێموایه ئێمه دوو حیزبی لێک جیاوازین به‌ڵام ده‌بێ یه‌ک بگرینه‌وه و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌رفیه‌تی پێشوازیکردن له دوو دێموکراتی نییه. بۆیه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به شێوه‌یه‌کی ئوسوولی و ئایه‌نده‌نگه‌رانه یه‌ک بگرینه‌وه.
رۆژی کورد: باس لەوە دەکرێ کاتێ تۆ ئەندامی رێبەریی حدک بووی یەکێک لەو کەسانە بووی کە موخالیفی یەکگرتنەوە بووی؟ ئایا ئەمە ڕاستە؟
کاوە ئاهەنگەری: به‌داخه‌وه به دوای په‌یوه‌ست بوونم به حدکا، ئه‌م ده‌نگۆ ناراسته‌یان بڵاو کرده‌وه به‌ڵام هه‌ر وه‌کی ئه‌وکات و له نێو رێبه‌ری و هاورێیانمدا به راشکاوی وتوومه ئێستاش عه‌رزی خوێنه‌ران ده‌که‌م که من هه‌میشه موخالیفی یه‌کگرتنه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی دابه‌شکردنی که‌یکی ده‌سته‌ڵات بووم، واته کێ ببێته سکرتێر و کێ ببێته جێگر سکرتێر. من وتوومه و ده‌یلێمه‌وه که ده‌بێ پێکهێنانه‌وه‌ی حیزبێکی دێموکراتی یه‌کگرتوو و خاوه‌ن وه‌حده‌ت له گوتاری سیاسی و تهشکیلاتیدا، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پۆست و مه‌قام بۆ فلانه و فیساره‌که‌س، ببێته بنه‌ما بۆ ئێمه له چۆنێتی ته‌عاموول له‌گه‌ڵ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌دا. به راشکاوی وتوومه که ” ئێمه له حدکا جودا بووینه‌ته‌وه، ئێمه بووین سه‌نه‌دی هێڵه گشتییه‌کانی رێبازی ئێمه‌مان بڵاوکرده‌وه. ئێمه بووین واده و به‌ڵێنی چاکسازی و نوێ بوونه‌وه و نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی خه‌باتمان به خه‌ڵک دا. که‌وابوو ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێ ئیده‌عای مۆدێلی به‌رێوه‌به‌ری و حیزبایه‌تیه‌کی‌تر به خه‌ڵکه‌که‌مان بسه‌لمێنین، جا ئه‌وجار باسی یه‌کگرتنه‌وه بکه‌ین”. ئه‌مانه ده‌قی قسه‌کانی من بوون و ده‌مێنن. له کۆتاییدا دیسان به راشکاوی ده‌ڵێم که هه‌زار جار له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی ئوسوولیم به‌ڵام قه‌ت ناتوانم بچمه ژێر سێبه‌ری به ناو یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک که له راستیدا سازش له سه‌ر کورسی بۆ چه‌ند که‌سێک زیاتر نیه. داهاتووی دێموکرات بۆ من گرنگ و بنه‌مایه.
رۆژی کورد: دوای بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوەکەی خۆت کە وازت لە حدک هێناوە و پەیوەست بووی بە ریزەکانی حدکا، بەشتکی زۆر لە ئەندامانی حدک دژکردەوەیان بەرانبەر تۆ نیشاندا و دەلێن تۆ بێرێزیت بە خەبات و تێکۆشانی حدک کردووە؟ وەڵامی جەنابت چییە؟
کاوە ئاهەنگەری: به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که بێرێزیم کردبێ و وه‌کی باسم کرد، حدک مێژووی سیاسی منه و به رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌ڕوانمه رابردووی خۆم، به‌ڵام ناکۆکی سیاسیم له‌گه‌ڵ که‌سێک یان که‌سانێک نابێته بێرێزی پێکردن. بۆ هه‌موو که‌سێکیش روونه که کێ بێرێزی کرد.
رۆژی کورد: لە ئێستادا رێبەرایەتی حدک پێداگرە لەسەر دیالۆگ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لێرەو لەوێ جەندین لێدوانی جیاجیامان گوێ لێ بووە، وەک ئەندامێکی پێشووی رێبەری ئەو حیزبە و ئەندامی ئێستای حدکا پێت وایە پرسی کورد لە ئێران بە دیالۆگ دەگەڵ کۆماری ئیسلامی چارەسەر دەبێ؟
کاوەئاهەنگەری: رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک هه‌موو رژیمێکی سیاسی ئه‌م جیهان- بگره له من باشتر- به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ناسێ و ده‌زانێ چیه و له کوێ و له چی دایه، که‌وابوو ئه‌گه‌ر پێویستی به حه‌لی پرسی کورد له رێگای موزاکره‌وه بایه، له‌مێژ بوو که ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد. هه‌ر وه‌ها وه‌کی له لێدوانه‌کانیش ده‌رده‌که‌وێ له وتووێژه‌کانی حدک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی، لایه‌نی رژیم نه ئه‌و کات و نه تا ئێستا که زیاتر له دوو ساڵ و نیوی به سه‌ردا هاتووه، هیچی پێ نه‌بووه سه‌باره‌ت به حه‌لی پرسی کورد و به باوه‌ڕی من کۆماری ئیسلامیش هیچ کات ناتوانێ وه‌ها پرۆژه‌یه‌ک عه‌مه‌لی بکات، چوونکه پرسی کورد په‌یوه‌ندی زاتی به ئازادی، دێموکراسی، به‌رابه‌ری و یه‌کسانییه‌وه هه‌یه و ئیجڕای ئه‌م ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تییانه‌ش، به مانای نه‌مانی کۆماری ئیسلامییه. هه‌ر بۆیه هیچ کات کۆماری ئیسلامی نوسخه‌ی نه‌مانی خۆی ئیمزا ناکات.
رۆژی کورد: بۆچی پێت وایە سیاسەتی حدکا بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی باشتر بووە کە ئەو لایەنەت بۆ درێژەپێدانی خەباتی سیاسی خۆت هەڵبژاردووە؟
کاوە ئاهەنگەری: نامه‌وێ بچمه نێو ورده‌کارییه‌کان و رابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئاشکرایه، به بێ توافقی رێبه‌ریی حدک، که‌سی یه‌که‌می ئه‌و حیزبه سیاسه‌ت وبۆچوونێکی دیکه و جیا له په‌سنکراوه‌کان بانگه‌شه ده‌کات، به‌ڵام حدکا هێشتا وازی له رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌هێناوه و بۆ منیش پابه‌ند بوون به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی به دژی کۆماری ئیسلامی له حیزبێکی دێموکرات و سێکۆلاردا گرنگه.