Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری...

دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سووتێندرا

0
1192

ڕۆژی کورد: ئۆفیسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سووتێندرا.

سۆنگول كەسكین، بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەلایەن كەسانی نەناسراو لەڕێگەی مۆلۆتۆفەوە لە شارۆچكەی سووری ئامەد کتیبخانەکەیان سووتێندراوە. كاتێك خەڵكی لە نوێژ گەڕاونەتەوە ئاگرەكەیان بینیوە و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە.

كەسكین، لەبارەی زیانەكان گوتی:” بەلایەنی كەم هەزار كتێبی جگەرخوێن سووتاون. لەنێو كتێبە سووتاوەكاندا كتێبەكانی جزیری و خانی سووتان. هیچ كەسێك هەڕەشەی لێمان نەكردووە تاوەكو ئۆفیسەكە بسووتێنێت، ئەگەر شتێكی وا روویدابا دەمانگوت.”

شایانی ئاماژەیە کە لەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نووسینگەی ئاڤێستا  زیاتر لە هەزار كتێب سووتان کە لە ناویاندا كتێبەكانی جگەرخوێن، خانی و جزیری هەبوون.

 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا، ناوەندی سەرەكی لە شاری ئیستەنبۆڵە و لە ساڵی 1996 كتێب لەبارەی ئەدەبیاتی كوردی، مێژووی كوردستان، كۆمەڵگەی كوردی بە زمانەكانی كوردی و توركی چاپ و بڵاودەكاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەیووب ئەسەدی، زیندانی سیاسیی کورد مانی لەخواردن گرتووە و دۆخیشی نالەبارە
بابەتی دواترکاوە ئاهەنگەری: رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌رفیه‌تی پێشوازیکردن له دوو دێموکراتی نییه و دەبێ یەکبگرینەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان