Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زەریف: کێشە بنەڕەتی و بنەماییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەمیشەییە

زەریف: کێشە بنەڕەتی و بنەماییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەمیشەییە

0
978

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا کە لە سەحنی ئاشکرای مەجلیس دای بە نوێنەرانی پارلمان، گوتوویەتی: “کێشە بنەڕەتی و بنەماییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەمیشەییە و لەسەر جێگای خۆی دەمێنێتەوە و بڕیاریش نەبووە لە دان و ستانەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا چارەسەر بکرێن.”

زەریف لەو ڕاپۆرتەدا باسی لە ئەنجام و دەستکەوتەکانی دان و ستانی ناوکی لەگەڵ گرووپی ۱+۵ کردووە و گووتیەتی: “بڕیارمان وا نەبووە کێشە بنەڕەتی و بناغەییەکان لەگەڵ یەکتری چارەسەر بکەین.”
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کردووە کە “نە ویستوومانە لەو بوارانەدا دان و ستان بکەین و نە ئامادەیی ئەوەشمان تێدا بووە بچینە دان و ستان لەو بوارانەدا هەر بۆیە ئەو بوارانە، وەک بوار و بەستێنی کێشەیی نێوانمان هەر دەمێننەوە”.

زەریف لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا گوتوویەتی: :بڕیارمان وابوو کە خۆتێهەڵقووتانە نایاساییەکانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەشەکانی تری دونیادا ڕاگرین.”
ئەو قسانەی زەریف دوا بەدوای قسەکانی خامنەیی لە ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاویدا دێن کە عەلی ئەکبەر خامنەیی، لە ساڵڕۆژی مردنی خومەینی دا و لەسەر گۆڕی خومەینی هیرشی کردەوە سەر ئەو لایەنانەی کە بڕوا بە ئەمریکا دەکەن و گوتی: “هەر تاک و ڕەوتێک لە ناو ئێران کە متمانە بە ئەمریکا بکات، هەڵەیەکی گەورە دەکات و دەکەوێتە بەر زللە.

خامنەیی بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناوی هیچ تاک و رەوتێک گوتی :”هەندێک لە لایەنەکانی ناو وڵات سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ دوژمن دەست نیشان نەکردووە، مەهێڵن هێڵی مەودای نێوانتان لەگەڵ دوژمن کەم ڕەنگ بێتەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکاوە ئاهەنگەری: رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زه‌رفیه‌تی پێشوازیکردن له دوو دێموکراتی نییه و دەبێ یەکبگرینەوە
بابەتی دواترخواردنی ژاراوی چوار خوێندکار لەسنە رەوانەی نەخۆشخانە کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان