Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دادگای پێداچوونەوەی ٢ چالاکی مەدەنیی کورد و ٢ چالاکی ئێرانی بەڕێوە چوو

دادگای پێداچوونەوەی ٢ چالاکی مەدەنیی کورد و ٢ چالاکی ئێرانی بەڕێوە چوو

0
1058

 ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی چوار چالاکی مەدەنی کە ٢ کەسیان کوردن بەڕێوە چوو.

ئاسۆ ڕوستەمی، عەلی نووری، ئاتینا دائمی و ئومید عەلی شناس ئەو چوار چالاکە مەدەنیەن کە دانیشتنی دادگای پیداچوونەوەیان، ڕۆژی چوارشەممە 13ی گەلاوێژ لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران، بەڕێوە چووە.

ئاسۆ ڕوستەمی و عەلی نووری، دوو چالاکوانی  کوردن کە بە هۆی بەشداری لە کۆبوونەوەی هێمنانەی پشتگیری لە کۆبانی لەبەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەر کرابوون.

ئاسۆ ڕوستەمی، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی و دوای بەشداری لە کۆبوونەوەی هێمنانە لە بەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە کۆبانی، لەگەڵ چەند چالاکوانی تری مەدەنی دەستبەسەر کراو و دوای ماوەیەک دەستبەسەربوون لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ بەندی ٨ی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگواسترابوو و ڕێکەوتی 26ی ڕێبەرندانی 1394ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئاسۆ ڕوستەمەی بە تاوانی “کۆبوونەوە و جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی”، “بێ ڕێزی بە ڕێبەری ڕژیم”، “پرۆپاگەندا بە دژی ڕژیم” لە ماوەی کەمتر لە ١٥ خولەکدا لە لایەن لقی ٢٨ی ددگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی قازی “مەقیسە”، سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

 عەلی نووریش بە هەمان شێوە، دوای بەشداری لە  کۆبوونەوەی هێمنانە لەبەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕۆژی  چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ، دەستبەسەر کرا و ڕاگواسترا بۆ بەندی ٢-ئەلف ـی سپا و دواتر ڕاگواسترا بۆ بەندی ٨ی گشتیی بەندیخانەی ئێڤین واتا شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی بەشی ماڵی.

عەلی نووری دواتر بە دانانی بارمتەی 50 ملیۆن تمەنی ئازاد بوو و لە دادگای سەرەتایی ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

تاوانەکانی عەلی نووریش هاوشێوەی ئاسۆ ڕوستەمی بریتین لە: “کۆبوونەوە و جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی”، “بێ ڕێزی بە ڕێبەری ڕژیم”، “پرۆپاگەندا بە دژی ڕژیم”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحیزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات ئێعدامی زیندانیانی عه‌قیده‌تی و سوننی مه‌زهه‌بییان به‌ توندی مه‌حكوم كرد
بابەتی دواترئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دووهه‌می یاری كورد دیاری كران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان