ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە 13ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆنگرەی دووهەمی ڕێکخراوی “یاری کورد، بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
کۆنگرەی دووهەمی ڕێکخراوی یاری کورد، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و چەند چرکەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی بەکارەکانی خۆی کرد و چەند سروود و ئاوازێکی ڕەسەنی کوردی بە تەمبوور کە سازی پیرۆزی کوردانی یارسانە پێشکەش کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە شاری ئۆسڵۆی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو، ئهندامانی ڕێبهریی ههڵبژێردراوی كۆنگرهی دووههمی یاری كورد دیاری كران کە بریتین لە:
- گوڵزار نیکبەخت، وتەبێژ
- موجتەبا فەڕزی (فەریاد کەواڵی)، جێگر
- بۆرزو مورادی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- موڕتەزا فەڕزی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- شەیدا فەڕزی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- کاکی ڕوستەم ئەڵماسی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- فەرزاد ئازەری، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- عەلی فەزڵی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
- ئهفشین یاوەری، ئەندامی کومیتەی ناوەندی
و هەروەها دوو کەسیش وەک جێگری کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردران کە بریتین لە:
- ئومید سەنجابی
- عەلی ئەشڕەف فەلایی (کرماشانی)