چوار لایهنی كوردستانی ڕۆژههڵات به دهركردنی بهیاننامه و ڕاگهیهندراو به شێوهی جیا جیا له سێدارهدانی زیندانیانی سوننی مهزههبی ڕهجایی شاری كهرهجیان مهحكووم كرد .
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ، یەکێتیی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران به بڵاو كردنهوهی بهیاننامه و ڕاگهیهندراو ، ئێعدامی به كۆمهڵی زیندانیانیان له لایهن ڕژیمی ئێرانهوه مهحكووم كردووه .
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لهو پێوهندییه دا ڕاگهیهندراوێكی بهم چهشنه دهركردووه :
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ڕاگەیەنە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە٢ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژمارەیەک لە زیندانیانی کوردی “ڕەجایی شاری” شاری کەرەجی ئیعدام کردووە.
هەرچەند لە ڕاگەیاندراوی دادگوستەری پارێزگای کوردستان، کە لە تەلەڤزیۆنی ئەو پارێزگایە بڵاو کرایەوە، ئاماژە بە ژمارەی ئەو ئێعدامکراوانە نەکراوە، بەڵام هێندێ هەواڵ لە دەست دایە کە ژمارەی ئێعدامکراوەکان لە دە کەس زیاتر نیشان دەدات.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر لە سەرەتای هاتنەسەر کاریەوە و ئێعدامی ئازادیخوازان، ڕۆڵەکانی کورد، جیابیران، پەیڕەوانی ئایین و ئایینزاکانی دیکە و بەگشتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەربڵاو بەڕێوە بردووە و بۆ ئێعدامی هەر کامیشیان تۆمەتی جۆراوجۆری دوور لە ڕاستی وەپاڵ داون، بەڵام ئەو ڕەوتە لەم دوایانەدا ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەویش لە حاڵێکدایە کە داوای بنەماڵەی ئێعدامکراوان بۆ دوایین دیدار، داخوازی پارێزەری ئەوان بۆ پێداچوونەوە بە حوکمەکەیان و نامە و داوای ماموستایانی ئەهلی سوننەت بۆ خامنەیی و چەند دەزگایەکی حکومەتی وەڵامێکیان پێ نە دراوەتەوە. ئیعدامکردنی ئەو کۆمەڵە لە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژی سێشەممە١٢ی گەلاوێژ لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە گەشە و پەرەگرتنە و ناڕەزایەتی لە ڕێژیم و دەزگا سەرکوتکەرەکانی لە لوتکەی خۆی دایە، ڕێژیم پێی وایە کە بەم شێوەیە دەتوانێ خەڵک چاوترسێن بکا، لە بەشداری ئەوان لە خەبات پێشگیری بکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنی ئێعدامی ئەم کۆمەڵە لە ڕۆڵەکانی کورد بە هەر بەهانە و تۆمەت وەپاڵدانێک، داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات کە لە هەر ڕێگایەکی مومکینەوە هەوڵی ڕاگرتنی ئیعدام لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بدەن و بەرانبەر بە نا عداڵەتییەکانی دەزگای قەزایی ڕێژیم و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا ئیعتراز بکەن.
ههروهها كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان له ڕاگهیهندراوهكهی دا داوای لە رێكخراوەكانی نێوەدەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤو رای گشتیی ئێرانو كوردستان دەكەین بەرامبەر بەم جینایەتەی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن ، دهقی ڕاگهیهندراوهكه بهم شێوهیه :
ئەمرۆ سێشەممە 12ی گەلاوێژ زیاتر لە 20 زیندانیی سوننی مەزهەب، بەتاوانی بیری جیاواز، لەزیندانی رەجایی شار كۆمەڵكوژ كران. هاوكات مەترسی لەسێدارەدانی 17 زیندانیی دیكەی سوننی مەزهەب لەزیندانەكانی رژیم لەئارادایە.
لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیو بیرجیاواز بە هەر بیانوو و تۆمەتێك ناڕەواو نائینسانییەو بە توندی مەحكومی دەكەین. كۆماری ئیسلامی بەم كارە بەنیازی دروستكردنی شەڕێكی مەزهەبی لەنێوان گەلانی ئێراندایەو بە ئەنجامدانی تاوانەش جارێكی دیكە سیمای دژە مرۆییو ستەمكاری كۆماری سێدارەی ئیسلامی بۆ جیهانو هەموو خەڵكی ئێران ئاشكرا بوو.
جارێكی دیكە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی – عەقیدەتی لەلایەن كۆماری ئیسلامی مەحكوم دەكەینو داوا لە رێكخراوەكانی نێوەدەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤو رای گشتیی ئێرانو كوردستان دەكەین بەرامبەر بەم جینایەتەی كۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبن.
ههر لهو بارهوه یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە لە سێدارەدانی چالاکانی سونە مەزهەب پهیامێكی لهو پێوهندییه دا بڵاو كردۆتهوه كه دهقی پهیامهكه بهم چهشنهیه :
ڕۆژی سێشەممە ٢/٨ کۆماری ئیسلامی ئێران ٢١ زیندانی سونە مەزهەبی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دا، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان هەر جۆرە لە سێدارەدانێک ئیدانە دەکەین و خوزیارین کە بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هەمیشە لە ژیانی مرۆڤایەتی بسڕێتەوە تایبەت ئەوەی کە سزای سێدارەدان بە سەر لایانگرانی بیر و بۆچوونی سیاسی و ئایینی جیاوازدا سەپێنرابێت بە ناڕەواترین سزای دەزانینن و خوازیاری ڕاگرتنی ئەو جۆرە سزایەین و ئەم لە سێدارەدانانەی دواییەش بە توندی ئیدانە دەکەین و بە تێکدانی ژیانی ئاشتیانەی خەڵکی دەزانین لە وڵاتی ئێراندا .
هاوكات بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران له نامهیهك دا بۆ بان كی مۆن نووسیویهتی :
بەرێز بانكی مۆن، سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان!
بە پێویستی دەزانم بە ئاگاداریتان بگەێنم رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بە شێوەییكی بەربلاو دەستی داوەتە ئیعدامی لاوەكانی كورد و زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی. لە چەند رۆژی رابردوودا حوكمی ئیعدامی بۆ چەندین لاوی كورد بە تاوانی تەبلیغ بۆ مەزهەبی سوننی دەركردوە، كە بە پێی زانیارییەكان سێ شەممە 2ی ئوت 36 كەس لە زیندانی رەجایی شار گوێزراوەنەوە بۆ شوێنێكی نادیار. لە بڵاوكراوەیەكدا مەحمود ئەمیری موقەدم، ووتە بێژی بە ناو رێكخراوی مافەكای مرۆڤ لە ئیران رایگەیاند: وەزارتی ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ كەس و كاری زیندانیانەكانی ئەهلی سوننەت داوای لێكردووون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئیعدام كراوان سەردانی پزیشكی قانونی كەهریزەك بكەن.
ئەو زیندانیانە لە كاتێك دا حوكمی ئیعدامیان بەسەر داسەپاوە كە تەنیا بە هوی پەیرەوی كردن لە مەزهەبی سووننە و چالاكی مەزهەبی دەستبەسەر كراون و پرۆسەی دادگایی كردنەكانیشیان بە شێوەی ناقانونی و بە بێ ئەوەی دەرفەتی هیچ داكۆكیەكیان پێ بدرێ و لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە بەرێوەچووە.
ئیمە لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، وێرای مەحكوم كردنی حوكمی ئیعدامی كەسانی بێ تاوان و بە هوی بیروباوەر و عەقیدە لە لایەن بێدادگاكانی رژیمی ئێران، داوا لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و ناوەندە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و حكومەتە دیموكراتیكەكانی جیهان دەكەین لە گەڵ مەحكوم كردنی ئەو ئیعدامانە،بۆ كۆتایی هێنان بە ئیعدام لە ئێران و كۆتایی هێنان بە پێشێل كردنی سەرەتایی ترین مافەكانی مرۆڤ هەنگاوی بە پەلە و جیددی هەڵگرن.
پێویسته بگوترێ كه بهیانیی ڕۆژی سێشهممه ١٢ی گهلاوێژی ١٣٩٥ی ههتاوی ، لانی كهم ٢٥ زیندانیی سوننی مهزههب به ناوهكانی « كاوه وهیسی ، تالیب مهلیكی ، بێهرووز شانهزهری ، كاوه شهریفی ، ئارهش شهریفی ، كهیوان مۆئمێنی فهر ، وریا قادری ، عالم بهرماشتی ، بههمهن ڕهحیمی ، موختار ڕهحیمی ، یاوهر ڕهحیمی ، شاهۆ ئیبراهیمی ، ئومید پهیوهند ، ئیدریس نێعمهتی ، ئهحمهد نهسیری ، فهرزاد هونهرجوو ، ئهمجهد ساڵحی ، محهممهد غهریبی ، شههرام ئهحمهدی ، كهیوان كهریمی ، ئومید مهحموودی ، پووریا محهممهدی ، حیكمهت عێڕاقی و ههمزه عێڕاقی و عهلی عێڕاقی » له بهندیخانهی ڕهجایی شاری كهرهج ئێعدام كراون