له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی کۆتاییدا، براوه‌کانی ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان ناسێندران.
ڕۆژی کورد: براوه‌کانی ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان ناسێندران که بریتین له؛
ئاهه‌نگدانه‌ریی شانۆی ئایینی “شهختا بابا” ڕێزی لێ‌گیرا، هه‌روه‌ها “مه‌هدی محه‌مه‌د نژاد” و “نه‌وید لاهیجی” بۆ موسیقای شانۆی “نزای هه‌تاو” خه‌ڵات کران.
له به‌شی ده‌رهێنه‌ری شانۆی ئایینی “عه‌لی سادق حه‌سه‌نی” و “مورته‌زا ئه‌سه‌دی” بۆ شانۆی “داڵ” خه‌ڵات کران.
له به‌شی پوسته‌ر “هومه‌ن ڕه‌حیمی” بۆ پوسته‌ری شانۆی “جه‌حانم” خه‌ڵات کرا.
له به‌شی موسیقا خه‌ڵاتی یه‌که‌م به “ئه‌حمه‌د ئۆلفه‌تی” بۆ شانۆی “به‌رده‌م ئه‌شره‌فییه”، خه‌ڵاتی دووهه‌م به “فه‌رید ئیمام جومعه” بۆ شانۆی “تیک تاک” و خه‌ڵاتی سێهه‌م به” مێهراداد مووسه‌ویان” بۆ شانۆی “بۆمه‌له‌رزه” به‌خشرا.
له به‌شی جل و به‌رگ، خه‌ڵاتی یه‌که‌م به “ئه‌ژین عه‌بدوڵڵازاده” و” ئه‌فشین خدری” له شانۆی “چوارگۆش، گردی” به‌خشرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووهه‌م به “سارییه ئه‌مینی” و خه‌ڵاتی سێهه‌م به “سه‌عید خیروڵڵاهی” به‌خشرا.
له به‌شی داڕشتنی فه‌وزای شانۆ خه‌ڵاتی یه‌که‌م به “موختار محه‌مه‌دی” له شانۆی “جانتا”، خه‌ڵاتی دووهه‌م به “مه‌هدی حه‌بیبی” له شانۆی “سه‌رکه‌وتن بۆ شاخه‌کان” و خه‌لاتی سێهه‌م به ئه‌ژین عه‌بدوڵڵازاده له شانۆی چوارگۆش، گردی پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی ئه‌کته‌ری منداڵان له “ئێلسا که‌لهوڕ” بۆ شانۆی “خوێن”، “بیتا شه‌هبازیان” بۆ شانۆی “تۆپ”، “ئه‌لین محه‌مه‌دی” بۆ شانۆی جانتا و “ئارتین ئه‌مجه‌دی” بۆ شانۆی چوار گۆش، گردی ڕێز گیرا.
له به‌شی ئه‌کته‌ری ژنان، خه‌ڵاتی یه‌که‌م به “نازیلا ئه‌مین” بۆ شانۆی تیک تاک، خه‌ڵاتی دووهه‌م به “نه‌رگس خاک” له شانۆی سه‌رکه‌وتن له شاخه‌کان و خه‌ڵاتی سێهه‌م به هاوبه‌شی به “مه‌رجان قاسمی” و “مه‌رجان ئاقانوری” پێشکه‌ش کرا.
لێژنه‌ی داوه‌ری فستیڤاڵه‌که بۆ به‌شی تایبه‌تی ئه‌کته‌ری پیاوان خه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆیی به موختار محه‌مه‌دی له شانۆی جانتا پێشکه‌ش کرد.
خه‌ڵاتی یه‌که‌می پیاوان به “موسته‌فا کولیوه‌ندی” له شانۆی “چواردیواری و ئیختیاری”، خه‌ڵاتی دووهه‌م به هاوبه‌شی به “هاوڕێ ڕه‌زایی” بۆ شانۆی تیک تاک و “ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ری” پێشکه‌ش کرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌م به “مالک ئابساڵان” له شانۆی چواردیواری ئیختیاری و “سیهوان فه‌تاحی” له شانۆی “ساڵ به ساڵ” به‌خشرا.
له به‌شی ئیده، خه‌ڵاتی یه‌که‌م به “مو‌سا هیدایه‌تی فه‌رد” له شانۆی “تۆپ”، خه‌ڵاتی دووهه‌م به ئه‌فشین خدری له شانۆی چوارگۆش، گردی و موختار محه‌مه‌دی له شانۆی جانتا به‌خشرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌م به نه‌رگس خاک له شانۆی سه‌رکه‌وتن له به‌رزاییه‌کان و “سۆران حسه‌ینی” بۆ شانۆی ساڵ به ساڵ پێشکه‌ش کرا.
له به‌شی ده‌رهێنه‌ری له خاتوو نه‌رگس خاک ده‌رهێنه‌ری شانۆی خاک ڕێز گیرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌که‌م به ئه‌فشین خدری بۆ شانۆی چوارگۆش، گردی پێشکه‌ش کرا، خه‌ڵاتی دووهه‌م به “غونچه شکۆهیان” بۆ شانۆی “بێگانه‌بوون” و سه‌عید خه‌یروڵڵاهی له شانۆی “سه‌لاجه” به‌خشرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌می ده‌رهێنه‌ری به سۆران حسه‌ینی بۆ شانۆی ساڵ به ساڵ و نازیلا ئه‌مین له شانۆی تیک تاک پێشکه‌ش کرا.