بۆ یه‌که‌مین جار، فیلمى “ئاڵای بێ وڵات” Flag Without a Country لە دەرهێنانی سینەماکار و ده‌رهێنه‌ری کورد، بەهمەن قوبادی، 29- 6 – 2016 سه‌عات 8:30 ئێواره، له سینه‌مای “RICH MIX” له له‌نده‌ن، نمایش ده‌کرێت. فیلمى “ئاڵای بێ وڵات”، نوێترین به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری کورد، بەهمەن قوبادییه، که بۆ یه‌که‌مین جار، له شازدەیەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ” EAST END FILM FESTIVAL لە شاری لەندەن نمایش دەکرێت.
بەهمەن قوبادی سینەماکاری و دەرهێنەری بە ناو بانگی کوردە لە چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی وەرگرتوە