به پێی هه‌واڵی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان ، ئه‌مڕۆ ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی ٢٥ كه‌س له كرێكارانی كارگه‌ی ڕستن و چنینی شین بافت له سنه له به‌ر ده‌ركی ئیداره‌ی كار له شاری سنه كۆبوونه‌یه‌وه‌یكی ئێعتڕازیان به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدانی بیمه‌ی بێكاری وه‌ڕێخست .
ئه‌و كرێكارانه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگه له كاره‌كانیان ده‌ركراون ، له‌و ماوه‌یه دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ئیداره‌ی كار ناسێندراون ، تاكوو ئێستا مووچه و بیمه‌ی بێكاریان نه‌داونێ و ئیداره‌ی كاری سنه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و كرێكارانه بیمه‌ی بێكاری نایانگرێته‌وه و خاوه‌ن كار به هه‌ڵه ڕه‌وانه‌ی ئێره‌ی كردوون ،
به پێی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو به ڕۆژی كورد تا ئێستا نه خاوه‌ن كار و نه ئیداره‌ی كار و ناوه‌نده به‌رپرسه‌كان هیچ وه‌ڵامێكی ڕوونیان به‌و كرێكارانه نه‌داوه‌ته‌وه و له كۆتایی و پاش ٣ كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌كه به‌و ڕسته‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی كاره‌وه كۆتایی پێهنرا : ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵكه بێكارن ، ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وان .
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران كرێكارانی كارگه‌ی ڕستن و چنینی شین بافت له سنه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی