وەرزشوانی کوردی ئیسراییلی لە ئولەمپیک میداڵیای زێڕی بردەوە

0
1049

ڕۆژی کورد: ئوری ساسۆن، 18ی ئاگۆستی 1990ی زایینی لە یەکێک لە باژێڕەکانی ئیسراییل لە دایک بووە، بەڵام بە ڕەگەز و لە بنەڕەتڕا کوردە.

ئوری لە کێبەرکێکانی ئەمساڵی ئولەمپیکی ڕیو لە وڵاتی ئوسترالیا لە وەرزشی جۆدۆ لە دەستەی +١٠٠ کیلۆگرەمدا، توانی بەسەر بەرانبەرەکانی خۆیدا زاڵ بێ و میدالیای زێڕ بباتەوە.

یەکێک لە یارییەکانی ئەو وەرزشوانە کوردە جوولەکەیە کە هەرایەکی زۆری نایەوە، کێبەرکێ لەگەڵ “ئیسلام ئەلشەهابی”، جۆدۆکاری بەناوبانگی میسری بوو کە 18 جار لە ئاستی جیهاندا براوە بووە و لە یەکەم یارییەکانی “ئوری ساسۆن”، هاتە گۆڕەپانەکە بەڵام دۆڕا.

دوای ئەوەی کە ئوری بەسەر ئەو وەرزشوانە میسرییەدا سەرکەوت، وەک نەریتێکی مرۆڤانە و وەرزشی، بۆ ڕێز لێنان دەستی بۆ بە سینگییەوە نا بەڵام لەوپەڕی سەرسووڕماندا ئەو جۆدۆکارە مسوڵمانە میسرییە ئامادە نەبوو دەستی بۆ بە سینگەوە بنێتەوە.

دواتر ساسۆن گەرەکی بوو، تۆقە لەگەڵ ئەو وەرزشوانە میسرییە بکات کەچی نوێنەری وڵاتی میسر بە جووڵەیەکی سەیر و قێزەون، خۆی لە تۆقە کردن لەگەڵ ساسۆنی کوردی جوولەکەی ئیسراییل، لادا.

ڕۆژنامەی ئەلگماینێر لەمبارەوە نووسیوێتی: “میسرییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوایان لە ئەلشەهابی کردبوو تا لەگەڵ ئەو وەرزشوانە ئیسراییلیە یاری نەکات و خۆی لێ ببوێرێ”.

ئەلگماینێر هەروەها نووسیویەتی: “ئەلشەهابی، جۆدۆکاریئیسراییلی، ڕوانگەی دژەئیسراییلیی تووندی هەیە و زۆر بە تووندی دژ بە ئیسراییلە”.

خۆبواردن لە کێبەرکێکدان لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسراییلی و نامسوڵمان، نەریتێکی قێزەونی دژباوە کە لە کۆماری ئیسلامی و لە دوای هاتنە سەر کاری ئەو ڕژیمە پەرەی سەندووە و ئێستا تەشەنەی کردۆتە ناو زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان و وەرزشوانانی مسوڵمانی تووندئاژۆ، نەریتێک کە دژە بەسەرجەم پێوانە وەرزشی و ئەخلاقی و مرۆڤییەکان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.