Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەربازێکی کورد، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا

سەربازێکی کورد، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا

0
1334

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی مەریوان، لە پاسگای بەردە ڕەشەی سەر بەو باژێڕە سەربازێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

ئەو سەربازە کوردەی خەڵکی ناوچەی مەریوان، ڕۆژی شەممە۲۲ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، لە پاسگای بەردە ڕەشەی سەر بەو باژێڕە، بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد، شوناسی ئەو سەربازە کوردەی بە “ئیسماعیل بەسامی”، کوڕی فایق بەسامی، تەمەن ۲۰ساڵان، خەڵکی گوندی لاویسان و دانشتووی گەڕەکی ئیدارەی رێگەوبان لە نزیک کۆرەپای شەبرەنگ لە شاری مەریوان کە لە کۆتایی ڕۆژەکانی دوورەی زۆرەملیی سەربازی خۆیدا بوو، لە پاسگای بەردە ڕەشە و لە کاتی پشوودا لە ناو حەوشەی پاسگا لە پشتەوەڕا تەقەی لێکراوە و دەست بە جێ گیانی لە دەست دەداتوە.

بەرپرسانی ئەو پاسگایە و هەروەها بەرپرسانی سەربازیی ئاگادار و بەرپرسی ڕژیم لە مەریوان، سەرەڕای ئەوەی کە  ئیسماعیل شەوی ڕابردوو تۆشی ئەو ڕووادوە بووە و گیانی لە دەستداوە تا ئەمشەو بنەماڵەیان ئاگادار نەکردۆتەوە و دوای یەک ڕۆژ پێیان ڕاگەیاندوون کە کوڕەکەتان لە پزشکی یاسایی باژێڕی سنەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆنفرانسی هەواڵنێریی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە ھەولێر لەمەڕ تۆپبارانی ئێران
بابەتی دواتروەرزشوانی کوردی ئیسراییلی لە ئولەمپیک میداڵیای زێڕی بردەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان