Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەرگەڕانی تراکتۆرێک، کوژران و برینداربوونی ٦ منداڵی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی تراکتۆرێک، کوژران و برینداربوونی ٦ منداڵی لێکەوتەوە

0
881

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان، بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (غەرب)، ٢ منداڵ کوژران و 4ی تریش بە تووندی بریندار بوون.

بەرپرسە ئینتزامییەکانی ئیسلامئاوای غەرب، کەمتەرخەمیی هاژووتوانی ئەو تراکتۆرەیان وەک هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوە ناوبردووە و دەگوترێ منداڵێکی ٢ ساڵان و یەکی ٨ ساڵان گیانیان لە دەست داوە و ٤ی تریش بە تووندی بریندارن.

دەگوترێ ئەو تراکتۆرە لە هەورازێکەوە خولێر بۆتەوە و هەڵدێراوە.

ئەو ٤ منداڵەی تر کە برینداربوون بۆ نەخۆشخانە ڕاگواستراون و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشکی دان.

تراکتۆر یەکێک لەو کەرستانەی هاتووچوو و کاری ناو گوندەکانە کە بەتایبەتی لەو ساڵانەی دواییدا ڕووداوەی دڵتەزێنی زۆری لێکەوتۆتەوە و گیانی چەند هاووڵاتییەکی کوردی گرتووە.

ناستانداردبوونی تراکتۆرەکانی بەرهەمهێندراو لە ئێران و بەتایبەت کێشەی تەکنیکی لە بەشی کۆنترۆڵی ئەو تراکتۆرانەدا، یەکێک لە هۆکارەکانی مەرگی هاووڵاتیانی کورد بە تراکتۆرە، ڕووداوێک کە تا ئێستا لە لایەن ڕژیمەوە نە وەئەستۆ گیراوە و نە چارەیەکی بۆ بیندراوەتەوە.

کەرتی بەرهەمهێنانی ترۆمبیل لە ئێران بە گشتی تووشی شکست بووە و لە هەمبەر بازاڕی دەرەکی، توانای ململانێ و خۆڕاگری نەماوە، ئەوەش وایکردووە کەرستەی نالەبار و ناستاندارد بەڵام هەرزانتر لە بەشی بەرهەمهێنانی ترۆمبیل لە ئێران بەکار بهێندرێت کە ئەنجامەکەی مەرگی هاووڵاتیانە لە ئێران و کوردستان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەرزشوانی کوردی ئیسراییلی لە ئولەمپیک میداڵیای زێڕی بردەوە
بابەتی دواترگوندنشینانی ڕوانسەر ئاوی خواردنەوەیان نییە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان