لە کێڵگەیەک لە مەریوان ٨ مین دۆزرایەوە

0
647

مین و پاشماوەکانی، یەکێک لە مەترسییەکانی سەر ژیانی تاکی کوردن لە کوردستانی خۆرهەڵات.

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، لە ئاوایی پیرسەفای مەریوان ٨ مینی مەترسیداری کە کێڵگەیەکدا دۆزراوەتەوە.

لە کاتی هەڵکەندنی زەوی بۆ دامەزراندنی یاریگای تۆپی پێ لە ئاوایی پیرسەفای مەریوان ۸ مینی مەترسیدار دۆزرایەوە.

دەگوترێ ئەو مینانە پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئیران و عێراق و هەوەها خەباتی کورد و حیزبەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێندراون.

ساڵانە چەند کەس لە کوردستانی خۆرهەڵات بە هۆی مین و پاشماوەکانی، ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و تووشی لەدەست دانی بەشێک لە جەستەیان دەبن و یان گیانیان لە دەست دەدەن، هەروەها ساڵانە ئاژەڵ و ماڵاتی خەڵکی کوردستان بەو هۆیەوە دەکەوێتە مەترسییەوە.

بەشێک لە ئامارەکانی قوربانیانی مین لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا:

ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەلکی گوندی دووپلوورەی سەربە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنە سەر مین لاقێکی پەڕی.

ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی گوندی نێراوانەی سەربە شاری بانە لە بەشی ئارمەردە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی چەپەی لەدەست دا. ناوی ئەولاوە کوردە  سیروان مستەفایی ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیاوگۆڵی کوێستانی، ڕووی لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی خۆیان کردبوو.

ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵان، لەکاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگاکەیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لەژێر لاقی مانگاکەیدا، تووشی مەوج گرتوویی بووە. ناوی ئەو ژنە تەمەن ٥٩ ساڵەیە، حەمیدە راسەن ڕاگەیاندراوە، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون. دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.

ڕێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٦، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی هێرشی سوپای پاسداران لە ناوچەی مهاباد، کرێکارێکی شارەوانیی ئەو شارە بریندار بوو.

دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا. ئەو هاووڵاتییە خەڵکی دەستی عەباس سەربە ئوستانی ئیلام بووە، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی

یەکێک لە هاوارچییەکانی ئوستانی کرماشان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بەشێک پە ئەندامانی دیکەی لەشی بە توندی بریندار بوون. ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی لەتیف عەلی یارم فالفالوو، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی سوحبەتوڵڵا بووە، لە لە،لەوەڕگەکاندا تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی تانکرێکی ئاو لە پارێزگای کرماشان و لە نزیک شاری “قەسری شیرین”، دەچێتە سەر مینێکی چێنراو و لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینە،  تانکرەکە وەردەگەڕێت و خسارێکی قۆرسی بەردەکەوێت، لە هەمانکاتیشدا بە پێ سەرچاوە ناوخۆییەکانی هەواڵ شۆڤێری ئەو تانکرەش بە شێوەییەکی سووک بریندار دەبێت.

دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە بەشی سۆماری سەربە شارستانی قەسری شیرین، بە هۆی تەقینەوەی مین کە دەگوترێ لە پاشماوەی مینەکانی بە جێماوی شەڕی ئێران و عێراقە، هاووڵاتیەکی کورد، بریندار بوو. ئەو هاونیشتمانییە کە ناوی محەممەد عەلی چراغییە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، وەسەر مین پەڕیوە و لاقی ڕاستی بە تووندی بریندار بووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە ناوچە سنوورییەكانی شاری “قەسر شیرین”ی سەر بە پاڕێزگای كرماشان دوو كەسی تەمەن 35 و 42 ساڵ كەوتوونەتە سەر مینە چێنراوەكان، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە بە توندی بریندار بوون كە باری تەندروستیی یەكێكیان زۆر جێگیر نیە و لە حاڵی حازردا لە نەخۆشخانەی شاری كرماشان لەژێر چاودێریی پزیشكی دان.

لەلایەكی دیكەوە هەر ڕۆژی شەممە رێكەوتی 17ی گەلاوێژی 94ی هەتاوی، لە كۆنە بنكەیەكی سوپای پاسداران بە ناوی “ئاربابا”ی سەر بە شاری بانە مین بە كەسێكدا تەقیوەتەوە و لاقیكی پەڕیوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.