پەیامی دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری، جاشەکانی شڵەژاندووە

0
553

ڕۆژی کورد: یەکێک لە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی جاشەکاندا لە مزگەوتی سەید قوتبی سنە، لەمەر پەیامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ترس و نیگەرانیی جاشەکانی ڕاگەیاند.

ئەو جاشەی سەربە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیم ڕایگەیاندووە: “پارێزگای کوردستان ٢٢ هەزار شەهیدی مهاجر (پاسداری غەیرە کورد) و ٥ هەزار و ٤٠٠ شەهیدی ئەنسار (جاشی خۆجێیی) لە شەڕ لەگەڵ زیددی ئینقلابدا (دژی ئینقلاب) پێشکەشی کۆماری ئیسلامی کردووە، بۆیە نابێ ڕێگە جەولە و مانۆڕ بە زیددی ئینقلاب بدەین”.

مەحموود ئەڵڵا مورادی، کە  باوک و برایەکی لەشەڕ لەگەڵ حیزبە کوردییەکاندا بە کوشت چوونە، گوتووشیەتی: “کەسانی زیددی ئینقلاب وشەیەکی رەزیلانە بۆ ئێمە بەکار دێنن، بەڵام دەبێ ئەو وشەیە بەو کەسانە بگوترێ کە لەگەڵ کەناڵ ەماهوارەیی و بێگانەکاندا لەپەیوەندیدان”.

ئاماژەی ئەو بەکرێگیراوە بە وشەی “جاش” و رەوتی “ئیسلاح تەڵەب”ی سەربە ڕژیمی ئیسلامییە کە لەگەڵ هێندی لە کەناڵە ماهوارەییەکاندا بۆ پەرە پێدان بە هزری دواکەوتوانەی ئیسلاع تەڵەبی پەیوەندیی چڕوپڕیان هەیە.

ئەو بەکرێگیراوە پایە بەرزەی ڕژیم گوتووشیەتی ئەو کاتەی زیددی ئینقلاب هێرشی کردە سەر دین و قورئانیان سووتاند، هێزە ئینقلابییەکان (جاشەکان) هاتە مەیدان و ئاسایش و ئارامی‌‌یان بۆ خەلکی کوردستان  بە دیاری هێنا”.

هەواڵدەریی فارس وێرای بلاو کردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی کە لە کۆتایی کۆبوونەوەی بەکرێگیراواندا کە لەژێر ناوی “همایش مردمیدفاع از ارزشهای انقلاب اسلامی” بەڕێوە چووە، دروشمی “مەرگ بۆ زیددی ئینقلاب” و  ” مەرگ بۆ مونافق” گوتراوەتەوە.

لە ئەدەبیاتی سیاسیی ڕژیمی ئیسلامیی ئیراندا حیزبە کوردییەکان دژبەری ڕژیمی خومەینی بە “زیددی ئینقلاب” و موجاهیدینی خەلق بە “مونافق” ناو دەبرێن.

لەماوەی رابردووشدا فەرماندەری هێزی زەوینیی سوپای تیرۆریستی پاسداران، هەرەشەی خومپارە باران کردنی کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کردبوو.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و دواتریش پارت ئازادی کوردستان، دەستپێکی قۆناغێکی نوێی خەبات بە دژی ڕژیمی ئیسلامیی ئیرانیان راگەیاند، کە دژکردەوەی توندی ناوەندە تەبلیغاتی و نیزامییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.