ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ بەیانی، یەکشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لانیکەم ٧ کەسی سزادراو بە سێدارە، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ڕەجایی شار راگواستراون.
بەپێی هەواڵی هەرانا، بەیانیئەمڕۆ لانیکەم ٧ زیندانی کە بەهۆی تاوانی “مرۆڤکوژی” لە ئەندەرزگای ٦ی زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج دەست بەسەر و زیندانی ىوون بۆ سلولە تاکەکەسییەکان ڕاگواستراون .
ناوی یەکێک لە کەسەکان کە بۆ هەرانا ئاشکرا کراوە “محەممەد نەزەری”یە.
ئەگەر بێت و خاوەن خوێن و بنەماڵەی کوژراوەکان، ڕەزامەندی خۆیان دەرنەبڕن بە زوویی سزای ئەو چەند کەسە بەڕێوە دەچێ.