Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەشار ئەسەد پێشنیاری ناردنی بنەماڵەکەی بۆ ئێرانی ڕەد کردۆتەوە

بەشار ئەسەد پێشنیاری ناردنی بنەماڵەکەی بۆ ئێرانی ڕەد کردۆتەوە

0
1088

تا دێت، باس لە پەنابەربوونی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە ئێران، چڕ و پڕتر دەبێت.

ڕۆژی کورد: دۆینێ شەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، لە گوت و بێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیۆنیی “ئەلمەیادین” لە لبنان باسی لە ڕەد کردنەوەی پێشنیاری نیشتەجێ بوونی بنەماڵە و خاووخیزانی بەشار ئەسەد لە ئێران لە لایەن بەشار ئەسەد کرد، پێشنیارێک کە قاسم سلێمانی  بە ئەسەدی داوە.

عەلەوی دەلێ:”ئەسەد لە وڵامی قاسم سلێمانی دا گووتەیەتی کە بنەماڵەکەی ئەو هیچ جیاوازییەکیان لەتەک بنەماڵەکانی تری سووریە دا نیە و هەر بۆیەش لە دیمەشق دەمێننەوە و ناچن بۆ ئێران.”

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش، ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو، حوسێن ئەمیر عەبدووڵلاهیان، جێگری کار باری عەرەبیی وەزارەتی دەرەوەیئێران گوتبووی، بەرپرسانی ئێرانی ٢ ساڵ لەمەوبەر بە بەشار ئەسەدیان گووتەوە کە ئەگەر بێت و قەیرانی سووریە درێژەی هەبێ، بنەماڵەکەی بنێرێ بۆ ئێران بەڵام ئەسەد ئەو پێشنیارەی قەبووڵ نەکردبوو.

ئەسمای خێزانیئەسەد، لەدایکبوو و هاوشاریی بریتانیایە بەڵام بەپێی گەمارۆکانی یەکێتی ئوروپا، لە ساڵی ٢٠١٢ بەو لاوە مافی چون بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپای لێگیراوە و بۆی نیە بچێتە ئەو وڵاتانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفەرماندەی هێزی دەریایی سپای تیرۆریستیی پاسداران: بەقەرا سەرە دەرزیلەیەک هێز لە ئەمریکادا نابینین
بابەتی دواترزیندانی ڕەجایی شەهر: ٧ زیندانیی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگواستران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان