ئاڵای کوردستان

0
4492

نوسەر: فەرید لەتیفی

ئاڵای کوردستان

هەرنەتەوەیک لەم جیهانەدا خاوەن چەندین هێما و نماد و هەروەها کلتووری تایبەت بەخۆیانن ، ئاڵا یەکێک لەو هێما نەتەوەییانەیە کە لەلایان خەڵکی وڵاتان وەکوو هێمای نەتەوەکەیان شانازی پێوەدەکەن هەروەها لە خۆشی و ناخۆشی و بۆنە نەتەوەییەکاندا بە خۆشحاڵیەوە بەرزی دەکەنەوە.

مێژووی کەڵک وەرگرتن لە ئاڵا لە نێو نەتەوە جۆراوجۆرەکاندا بۆ سەردەمانی زۆر کۆن ئەگەڕێتەوە کە لە کاتی سەرکەووتن یان ئاشتەوای نێوان چەندین هۆز و نەتەوە هەڵکراوە ، مێژوو نووسان لەوباوەڕەدان کە سەرجەم شارستانیەتەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە ئاڵا کەڵکیان وەرگرتووەو هەتاکوو ئێستا ڕوون نیە یەکەم جار کیژان نەتەوە، هۆز و عەشیرە یان کەس بۆ یەکەم جار لە ئاڵا کەڵکیان وەرگرتبێت . هێندێک لە مێژوو نووسان بەکار هێنانی ئاڵا بۆ یەکەم جار لە لایان ئەرتەش یان سوپای وڵاتان لە نێو شەڕەکاندا دەگەڕێنەوە کە مەبەست یەکیەتی و یەکڕێزی نێو سوپا بووە کە جێگای زۆر پڕ بایەخی لە نێو ڕێزەکانی سوپاکاندا هەبووە ، بۆ نمونە کاتێک کە ویستویانە بەسەر نەتەوەیکدا زاڵ بن هەوڵیان داوە ئاڵا یان لۆگۆی ئەونەتەوە بسوتێنن یان بیدەنە ئەرزدا و بەو شێوەیە هەستی نەتەوەیی لایەنی بەرانبەر لەکەدار و ورەی سەربازەکانیان بشکێنن هەر بۆیە یەکێک لە پۆستە گرینگەکانی نێو سوپای هەرنەتەوەیک لە درێژەی مێژوودا ئاڵاهەڵگران یان ئەوکەسانە بوون کە ئاڵای سوپاکەیان بەشانەوە بوو لەپارلمانی وڵاتانی ئەمڕۆژیدا ئاڵای وڵاتەکەیان وەکوو هێڵی سووری نەتەوەیی داناوەو بێڕێزی کردن بەو ئاڵایە بەواتای بێڕێزی کردن بە نەتەوە و وڵات دادەندرێت هەروەها ئەو کەسانەی کە بۆ گەشتن بەو پلەو پایە نەتەوەییە گیانی خۆیان بەخت کردوە و لەو ڕێگایەدا شەهید بوون و هەرکەس بێڕێزی بەو هێما نەتەوەییە بکات بەرەو ڕووی یاسا دەبێتەوە ، گەر ئەو کەسە هاوڵاتی یان لایەنێکی سیاسی دیاری کراو بێت ، بۆ نمونە لە وڵاتی ئاڵمان هەرکەس بێ ڕێزی بە ئاڵای وڵاتی ئاڵمان بکات لە لایان دادگای باڵای نەتەوەیی بە تۆمەتی بێڕێزی بە نەتەوەو دەوڵەتی ئاڵمان جەریمەو زیندانی دەکردرێت. لە ڕاستیدا ئەوان ڕێز لەو خەڵکەی دەگرن کە بۆ سەرکەوتنی ئەو ئاڵا لە کۆمەڵگا و شەڕەکاندا گیانیان لەدەست داوە و شهید بوون و بوونەتە هۆکاری سەرکەوتنی نەتەوەیی و ژیانی باش و بەختەوەرانە بۆ خەڵکی خۆیان.

ئاڵای کوردستان لە ساڵی 1920 زایینی لە لایەن کۆمەڵەی تەعالی کوردستانەوە لە باکووری کوردستان نەخشێندرا و دواتر لە ساڵی 1927 زایینی لە لایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە وەکوو ئاڵای فەرمی کۆماری ئارارات لەباکووری کوردستان لەسەردەستی ئێحسان نوری پاشا ڕێبەری ئەو کۆمارە بەرز کراوە و ڕێزی لێگیرا. دوای هەرەس هێنانی کۆماری ئارارات جارێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان کۆمەڵەی ژێ_کافەوە لە ۲٥ی گەلاوێژ (ساڵڕۆژی دامەرزاندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردان) بەرزکراوەو بۆ جاری دووهەم لە کاتی سەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان بەسەر فاشیزمدا هەڵکرا . بەرلە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن حیزبی دیموکرات و پێشەوا قازی محەمەدەوە، دوو جار ئاڵای کوردستان لە لایەن کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانەوە بەرز کراوەتەوە. بۆ هەردوو ڕووداوەکە، ڕاپۆرتی بەرپرسانی سۆڤیەت هەیە. ئاڵای کوردستان لە ۱۹٤٥/۱۲/۱۷ زایینی هەڵکراوە و ئاڵای کۆماری کوردستان کە لۆگۆی حیزبی دێمۆکراتی پێ ئیزافەکرا لە ۱۹٤٦/۱/۲۲دا بەرزکراوە و هاوکات کۆماری کوردستان ڕاگەیندرا. ساڵی 1999ی زاینی لە باشووری کوردستان دیسان بە فەرمی وەکوو ئاڵای کوردستان ناسێدراو تا ئێستا لە باشوری کوردستان بە ئازادانە هەڵدەکرێت و لەلایان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و سەرجەم وڵاتانی دنیا وەکوو ئاڵای فەرمی دەوڵەتی فیدڕاڵی باشووری کوردستان بەفەرمی قەبوڵ کراوە.

کێن دژبەرانی ئاڵای کوردستان؟

بەداخەوە لایەنەسیاسیە ئیسلامی و کمۆنیستەکانی کوردستان زۆر بە توندی دژی ئاڵای کوردستان دەوەستێنەوە و هەرکامەیان بە جۆرێک بیانۆک بۆ ئەو دژایەتیەی خۆیان درووست دەکەن کە لە ئەسڵدا هیچ هۆکارێکی لۆژیکی لەپشتی ئەو هەموو دژایەتیانە بوونی نیەو بەڵکوو دژیاتیەکانیان سەرچاوکە لە ئایدۆلۆژیاکانیان وەردەگرێت هەتاکوو شتێکی دیکە. پێ کا کا یەکەم حیزبی کوردی باکوری کوردستان بوو کە دژی ئاڵای کوردستان ڕاوەستاو بۆ جیاکردنەوەی خۆیان لە ئەحزابی دیکەی پارچەکانی کوردستان ئاڵاو لۆگۆی هەسارەی سووری مارکسیستەکانیان هەڵبژاردوو پاشان لە ژێرناوی بەڕێوەبردنی ڕێفڕاندۆم بۆ دیاری کردنی ئاڵای کوردستان ، زۆرترین دژایەتی ئاڵای کوردستان دەکەن و هەتاکوو ئێستا جگە لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران و پەکەکە سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی چوارپارچەی کوردستان بەفەرمی ئاڵای کوردستانیان لە کۆنگرەکانیان پەسەند کردووەو لە کۆڕ و کۆبونەوەکانیان بەفەرمی لەلای ئاڵاو لۆگۆی حیزبەکانیان دای دەنێن پرسیارێک کە لێرە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە هۆکاری قەبوڵ نەکردنی ئاڵای کوردستان لە لایان کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران ەوە لە چی دایە !؟ لەڕاسیدا ئەوانیش دەقیقەن وەکوو پێ کاکا هیچ هۆکارێکی لۆژیکیان بۆ قەبوڵ کردنی ئەو ئاڵایە نیەو لە سەردەمی دامەرزاندنیان هەتاکوو ئێستا بە بیانۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستان ، ئاڵای ناسیۆناڵیزمی کوردیە ڕەدی دەکەنەوەو لە جێگای ئاڵای کوردستان ئاڵای سووری کمۆنیستی دادەنێن کە بەواتای دنیایکی بێسنوور و بێ ئاڵایە !!

لایەنە ئیسلامیەکان :

هۆکاری قەبوڵ نەکردنی ئاڵای کوردستان لە لایان هێزە ئیسلامیەکانەوە دەقیقەن وەکوو هێزە کمۆنیستیەکان بۆ ئایدۆلۆژیای حیزبیەکانیان دەگەڕێتەوە ، لایەنە ئیسلامیەکان بە بیانۆی ئەوە کە سەرجەم ئۆمەتی ئیسلامی یەک ئاڵای هەیەو ئەو ئاڵایش هەمان ئاڵای موحەممەدی ئیسلامە، بۆیە بەتوندی دژی ئاڵای کوردستان دەوەستنەوە ، بەڵام ئەم لایەنە ئیسلامیانە لە خۆیان ناپرسن کە چلۆن داگیرکەرانی کوردستان هەرهەموویان ئاڵای نەتەوەیی خۆیان هەیەو بۆ ئەوان حەرام نیەو بۆ گەلی زوڵم لێکراوی کورد هەڵکردنی ئاڵاکەی خۆی حەرامە!! جگەلە ئەم هۆکارە ئیسلامیەکان هەوڵی ئەوەیش دەدەن کە هێمای خۆرەتاو کە هەمیشە لە مێژوودا وەکوو یەکێک لە نمادەکانی کورد هەر لە سەردەمی هوریەکان هەتاکوو مێدەکان و دواجار ساسانییەکان ئەژمێردرێت ، لە نێو ئاڵای کوردستان بیسڕنەوە.

گەر چوارپارچەی کورستان ببێتە چوار دەوڵەتی سەربەخۆ ؟

لە نێو وڵاتانی عەرەبی هەوڵی ئەوە درا کە زۆرینەی وڵاتانی عەرەب یەک ئاڵای تایبەت بە خۆیان هەبێت بەڵام ئەم هەوڵە بە ئاکام نەگەیشت و هۆکاری ئەسڵی سەرنەکەوتنیشی بۆ قەبوڵ نەکردنی یەک ئاڵا بۆ چەند دەوڵەتی سەربەخۆ بوو ، بۆیە ئەگەر چوارپارچەی کوردستان نەتوانێت لە قاڵبی یەک دەوڵەتی واحێدی سەربەخۆ یەک بگرێتەوە ئەوە ئەم کێشەی یەک ئاڵای واحێدە بەرۆکی کوردیش دەگرێتەوە بۆیە مەجبور دەبین چوار ئاڵا وەکوو ئاڵای چوار وڵاتی کوردستانی درووست بکەین کە بەڕای زۆرینەی شرۆڤەکارانی سیاسی گونجاو ترین ڕێگە چارەیە لە بەرانبەر ئەو کێشەیەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.