یازدە حیزبی کوردستانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر عەین عیسا دەکەن

0
71

١١ حیزبی کوردستانی سەبارەت هێرشەکانی سەر عەین عیسا بانگەوازییەکی هاوبەشیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بڵاوکردەوەو داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد، فشار بخەنە سەر تورکیای داگیرکەر و گروپە چتەکانی.

سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ناوچەی عەین عیسای ڕۆژئاوای کوردستان، کە چەندین هەفتەیە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانەی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا و تاقمە چەتەکانی ئەو ڕژێمە بووەتەوە، ١١ پارتی کوردستانی بانگەوازییەکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و تیێدا خوازیارن فشار بخرێتە سەر ڕژێی تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستیەکانی تا هێرشەکانیان ڕابگرن.

دەقی بانگەوازییە هاوبەشەکە:

جەماوەری دڵسۆزی کوردستان …

ئێمە ئەو لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە بەتۆندی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستییەکانی بۆ سەر عەین عیسا ریسوا و شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەستبەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.

هەروەها داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەورووپا دەکەین، فشار بخەنە سەر تورکیای داگیرکەر و گروپە تیرۆرستییەکان، تا بەزووترین کات هێرشەکانیان بوەستێنن، سەرشۆڕیی و شەرمەزاری بۆ داگیرکەران.

ناوی پارت و لایەنەکان کە واژۆی بانگەوازیەکەیان کردوە:

– پارتی ئازادی کوردستان – سەربەخۆ PAK
– بزوتنەوەی یەکسانی کوردستان
– پارتی نیشتمانی کوردی لە سوریا PNKS
– بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
– پارتی سەربەخۆیی کوردستان – کۆنفڕانس
– پارتی ڕوج دیموکراتی کوردی لەسوریا ROJ
– پارتی برایەتی کوردستان
– بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان TAK
– پارتی دادی کوردستان
– پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا
– بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.