رۆژی هه‌ینی 11ی مارس، کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌ستی پێ‌کرد و، له یه‌که‌م ده‌سپێکی کاره‌کانیان دا، سه‌رۆکی ئه‌و یه‌کێتییه دیاری کراو، پاشان حیزبوڵای لوبنانیان وه‌ک تیرۆریست ناو برد.
دوابه‌دوای به تیرۆریست ناو بردنی حیزبوڵای لوبنان، نوێنه‌ری حکوومه‌تی عێراق، واته ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پشتیوانی خۆی بۆ حیزبوڵلای لوابنان ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت به پارێزه‌ری خاکی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناو برد.
دوای وته‌کانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوێنه‌رانی عه‌ره‌بستان، کۆبوونه‌وه‌که‌یان به جێ هێشت به دژی ئه‌وه‌ی که ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پشتیوانی له حیزبوڵای لوبنانی کرد.
دوای ئه‌وه‌ی، شووڕای هاوکاری وڵاتانی عه‌ره‌ب له کۆبوونه‌وه‌ی پێشووی خۆیاندا حیزبوڵای لوبنانیان خسته ناو لیستی ترۆریستییه‌وه، هاوکات له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش دا حیزبوڵای لوبنانیان وه‌ک ترۆریست ناو برد.
حیزبوڵای لوبنان که هاوکات ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو بوارێک‌دا پشتیوانی لێ ده‌کا، وڵاتانی عه‌ره‌بیش حیزبوڵای لوبنان وه‌ک ئاژاوه‌گێڕی ناوچه‌که ده‌زانن، که به‌و هۆیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو ڕێگاو له‌مپه‌رێک له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرووپه‌دا بگرنه‌به‌ر.