پارتی کرێکارانی کوردستان جوڵانەوەیکى نوێ ڕادەگەینێت

0
661

ڕێکەوتی١٢ مارس ٢٠١٦،دوران کاڵکان ئەندامى کۆنسەى بەرێوەبەرى پ ک ک، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى دا جووڵانەوەیەکی یەکگرتووی شۆڕشی گەلانی ڕاگەیاند کە لە پ ک ک و  چەند گروپی ترى  چەپی مائۆئیستی پێکهاتووە.

ئەو بزاڤە پێکهاتووە لە چەند حیزبی کومونیست لنینیست و مائوسیتى تورکیە لە گەڵ پ ک ک کە بە یەکگرتنیان لە هەماهەنگی لە گەڵ یەکتر ئەو جولانەوە نوێیەیان پێک هیناوە.

دوران کالکان لە ڕاگەیاندنەکەىدا ئاماژەى بە گرنگى پێکهینانى ئەو جولانەوەیە لە ساڵڕۆژى کودتاى ساڵى ١٩٧١ دا ونگوتى ئەم جوڵانەوەىە بە مەبستى خزمەت کردن بە سۆسیالیزم و ئازادى و دێموکراسی و پێکهاتووە ودژ بە فاشیزم و ئیمپرالیزم و هەروەها هەر جۆرە دواکەوتووىەکی تر خەبات دەکات.

شایانى باسە کە پەکەکە پێشتریش بە ڕاگەیاندنى چەندین ڕێکخراوى نوێ و بەردەوام خەریکی ئاوا کردنى ڕێکخراوەى نوێیە لەو جوڵانەوە نوێیەشدا لە گەل هەموو گروپەکانى کۆمونیستى ڕێککەوتوە تا چالاکیە جوراوجۆرەکانیان لە تورکیە هەماهەنگ بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.