دوای ئەوەی کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەشەممە لە شاری یەزد، دژکردەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی بەرچاو لە فەقێ و مەلا و حیزبووڵاهییەکانی ئەو شارە لە موسەلای شاری یەزد، بە دژی قسەکانی ڕوحانی و پێداهەڵگوتن بە خاتەمی، ڕێپێوانیان کرد و بە دژی حەسەن ڕوحانی و محەممەد خاتەمی، درووشمیان دا و لە ڕێپێوانەکانیاندا بە دژی ئاژاوەچیەکان درووشمایان دا و هەندێ پلاکاردیان بە دەستەوە بوو کە لەسەر نووسرابوو: داکۆکی کردن لە ئاژاوەگەر….. خەیانەتە بە ڕێبەر، ئەمڕۆ میسباحی یەزدی ـش بە دژی ڕوحانی و دەوڵەتەکەی دوا و کوتی ئەو دەوڵەتە نۆکەری ئەمریکایە.
محەممەد تەقی میسباحی یەزی لە قسەکانی خۆیدا کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ڕەشەممە لە ماڵپەڕی (ئینتخاب) بڵاو بوونەوە ئاوا باس لە دەوڵەتی ڕوحانی دەکات: “مخابن لە ناو پیاوانی دەوڵەتدا نە باسی ئیسلام دەکرێ و نە باسی گەورەییەکانی ئیسلام، ئێستا باس باسی گەشەی ئابووری و پیویستی بەکار هێنانی تەکنەلۆژیایە و تەنانەت جار نا جار بە ئاشکرا دەڵێن نابێ خەم لە قیامەتی خەڵک بخۆین”.
یەزدی لە درێژەدا گوتی: پیاوانی دەوڵەت دەڵێن ئێمە بۆ ئەوەی کە ژیانێکی باشترمان هەبێ دەبی وەک ئەمریکامان لێ بێ بەڵام چونگە ئەو ێزەمان نییە وەک ئەوانمان لێ بێ کەواتە دەبێ نۆکەری ئەمریکا بکەین.
یەزدی هەروەها گوتی: “ئەوان بە بەردەوامی نوسخە بۆ خەڵک دەپێچنەوە و کردوویانە بە بنێشتەخۆشکە و دەلێن ئابلۆقەکان کۆسپی پێشکەوتنن و دەبێ بە هەر نرخێک بی ئەو گەمارۆیانە لاچن تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئەمریکاش دەیڵێ دەبی قەبووڵی بکەین”.