Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کوردستانی رۆژهەڵات لە ٣ مانگدا/ کوژران و برینداربوونی ٦٨ هاووڵاتیی کورد بە...

کوردستانی رۆژهەڵات لە ٣ مانگدا/ کوژران و برینداربوونی ٦٨ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی و تەقینەوەی مین

0
1721

دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئیران هەروا بەرەو خراپتربوون دەڕوات و لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٦٨ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون.

بە پشت‌بەستن بە ئامارە بڵاوکراوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران و تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق کوژراو و هەروها ٥١ هاووڵاتیی دیکەش بەو هۆیانەوە لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٦٨ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوودا، ٤٣ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار ببوون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٣ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون کە لەو هەژمارەدا ٨ کەس کوژراو و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە ماوەی ٣ مانگی بەهاری ساڵی رابردوودا هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامی بە تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان، ٨ کۆڵبەریان کوشتبوو و هەروەها ٣ کۆڵبەری دیکەش بەو هۆیەوە بریندار ببوون.

لەو پێوەندیەدا، تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە هاوڵاتیانی مەدەنیی کورد لە رێگەوبان و ناو شارەکانی کوردستان لە ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراو و بریندار بوونی ٤٣ هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتووەتەوە کە لەو هەژمارەدا ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

ئاماری کوژراو و بریندارکرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە نیزامیەکانی رێژیمەوە بە تەقەی راستەوخۆ لە بەهاری ئەمساڵدا بە نیسبەت بەهاری ساڵی رابردوو کە ١٢ کەس بەو هۆیەوە ببوونە قوربانی، بەرزبوونەوەی ٢٥٨%ی نیشان دەدات.

راپۆرتی ئاماری ــ شیکاریی ئاژانسی کوردپا هەروەها باس لە کوژرانی ٤ هاووڵاتی و برینداربوونی ٨ هاووڵاتیی دیکەی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ماوی ٣ مانگی بەهاری ئەمساڵدا دەکات.

لە بەهاری ساڵی١٣٩٣ی هەتاویدا، ٢٠ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون کە ٤ کەسیان کوژراو و ١٦ کەسی دیکەش بریندار ببوون.

بەپێی زانیارییەكان ٦ میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین چێندراوە و بەپێی دوایین ئامارەكان سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێراندا بوونی هەیە و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئورمیە ‌بەهۆی روانینی ئەمنیەتی و سنووریی‌بوون زیاترین رێژەی مینی چێندراویان هەیە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاڤا، کە تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆ نەکردووە و بۆ هەڵگرتنەوەی ١٦ بۆ ٣٠ ملوین مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئورمیە و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.

رێژیمی ئێران سەرەڕای ئەویکە، کەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەکانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە “قاچاخ”، رۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان مین دەچێنێت و کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورەوتی بانگهێشت کردنە ئەمنیەتیەکان لە کوردستان درێژەی هەیە
بابەتی دواتردووچەرخەسوارانی کورد و کۆمەڵە هەوڵێک لە پێناوی ناساندی شاری سەردەشت وەکوو شاری ئاشتی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان