Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت بیروڕای ئازاد : ڤیدیۆی بڵاو کراوەکەی پ ک ک هی ئیدارەی ئیتلاعاتە

بیروڕای ئازاد : ڤیدیۆی بڵاو کراوەکەی پ ک ک هی ئیدارەی ئیتلاعاتە

0
998

ڤیدیۆیەک لە لایەن پژاکەوە بڵاو بۆتەوە چنەد تێبینی تێدان:

هەڵمەت مەعرووفی
هەڵمەت مەعرووفی

یەک: دەنگی ئەو ئافرەتە شەڕوانە زۆر ئاساییە و زۆرتر دەڵێی هەواڵنێرە تا کەسێک کە لە بەرەکانی شەڕ دایە.
دوو: دەنگی تەقە هیچ لە لای کامێراکەوە نایە کە هەڵبەت موبایلە، دەنگەکە لە لایەکی ترەوە دێت.
سێ: بەشێکی زۆر لە جاشەکان و ئامبووڵانس و تەنانەت ئەوەی کە تەلەفوونەکەی پێیە (پێدەچێ فەرماندە بێ یان کەسێکی گرنگ) لە ژێر چاوی کامێرا و بە قەولی ئەوان گریلادایە بەڵام چۆنە کەسیان ناکوژن؟
چوار: گووللەکە لە پشتەوەڕا وە پاسدارەکە دەکەوێ و بە هۆی ئەوەی کە مەودای دووریبن و کوژراو زۆرە، پێ ناچێ کەمین لەو لایەوە گیرابێ. شێوازی هەڵاتنی جاشەکانیش و چاو لە دووربین کردنیان و خۆشاردنەوەیان وا نیشان نادا تەقە لەوێوە کرابێ کە کامێراکەی لێیە.
شەشەم: ئەو خاتوونە گریلایە کە قسە دەکا یەک چرکە کوشتن نیشان دەدا و دوایی دەڵی ئەوە ئامبووڵانسەکە هات کوژراو و بریندار دەباتەوە، دەبێ بپرسین ئامبووڵانس لە ٣ چرکەدا چۆن گەیشتە جێ؟

پێنج: خاڵێکی تری جێگای سەرنج، کاتە، لە ڤیدیۆیەکەدا ئەو گریلا کوڕە کە تەنیا ئەوەندە قسەیە دەکا دەلێ: نها سەعەت ٦ و چل دەقەیە، بەڵام بە شایەتی هەموومیدیاکان و ڕاگەیێنەکان ئەو کوشتارە بەر لە بەیانی و سەرەتای ڕۆژ بووە کە بە گوێرەی زەمەن، لە کات ژمێر شەش و حەوتی بەیانیدا بووە، بەڵام چۆنە ئەو هەڤاڵە دەڵێ شەش و چل دەقەی ئیوارە بووە؟ بەو پێیەش بی ئەو فیلمە دواتر کە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە گەیشتۆتە دەست هەڤاڵانی پ ک ک، دەنگی لەسەر داندراوە و خاتوونێکی ئارام و لەسەرەخۆ و پیاوێکی دەنگ نەبڕسکاوی دوور لە مەیدان و بەرەی شەڕ، قسەکان لەسەر کردووە و هەموو بەشەکانی تری ڤیدیۆکە بێدەنگ کراون چون دەنگی تری لە پشتە کە بە قازانجی هەڤاڵان نیە بڵاو ببێتەوە.

شەش: لەو گرتە ڤیدیۆییەدا تەنیا دەنگی ئافرەتێک و کوڕێک بۆ ماوەیەکی کەم دێت، چۆنە هیچ سرتە و خورتە یان دەنگی تر نابیسرێت؟ ئایا کەسی تر لەو کاتەدا لەوێ نیە؟ فەرمانی هێرش کێ دەریکردووە؟ چۆنە لەو گرتە ڤیدیۆیەدا بۆ شانازیش بێ یەک گریلا نیشان نەدراوە؟


کۆبەندی:
بۆچوونی من و چەند کەسی تریش ئەوەیە کە ئەو ڤیدیۆیە بە موبایلی خودی ئیتلاعات و سپا گیراوە بەڵام دواتر دراوە بە هەڤاڵانی هاوپەیمانییان واتا پ ک ک و هەر بۆیەشە دوای نزیک بە حەوتوویەک بڵاو دەبێتەوە ئەگینا پ ک ک ئەو شۆڕشگێڕە نیە وا بە تەحەموول بێت و هەر وەک بەیاننامەکەشی نزیک بە دوو ڕۆژ دواتر بلاو کردەوە ئەو فیلمەشی نزیک بە حەوتوویەک زیاتر دوای ڕووداو بڵاو کردەوە ئەگینا خۆ لە ڕووداوی کێلەشین هەر بە چرکە چەواشەکاری و فیلمی بڕاویان بلاو دەکردەوە.
لە هەمووی گرنگتر دەنگی ئەو خانمەیە کە پێدەچێ زۆر جاری تریش خۆم لە ڤیدیۆکانی پژاکدا دەنگیم بیستبێ و هەروەها ڤیدیۆکە بە هیچ چەشنێک گریلاکان نیشان نادات.

پێدەچێت مەبەست لەو کارە، هاندانی هەست و سۆزی دێموکرات بیت بۆ ئاشکرا کردنی بەڵگەکان و لە دواتر جێ بە جێ کردنی پیلانەکانی ڕژیم بێ کە لەوانەیە یەکیان تۆپباران و بۆمباردومانی قەندلی بێ کە لەو کاتەدا خەسارێکی ستراتژیکە بۆ کوردی هەر دوو لای کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات

بۆ بینینی ڤیدۆیە بڵاو کراوەکە لێرە کرتە بکەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچەند پەنابەرێکی ئەفغانی بە هۆی دەستڕێژیهیزەکانی ئێران، کوژران
بابەتی دواتروەزیری بەرگری ئێران: مووشەکی بالستیکمان تاقی نەکردۆتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان