چەند پەنابەرێکی ئەفغانی بە هۆی دەستڕێژیهیزەکانی ئێران، کوژران

0
1017
ژیانی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئیران، هەروا لە مەترسیدایە.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕادرۆ زەمانە.، لە دە کیلومیتری شاری هەنارسەر بە پارێزگای کرمان، ترۆمبیلێکی بارهەڵگر کە هەڵگری پەنابەرانی ئەفغانی بوو لە ڵایەن هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامییەوە  کەوتە بەر دەسڕێژی گوولە.
لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامی لەو ترۆمبیلە، 5کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە 13 کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو بارهەڵگرە دا 28 کەس پەنابەری تێدا بووە.
شایانی ئاماژیە سالیانە کە خەڵکێکی زۆری ئەفغانی بە هۆی خەراپ بوونی باری ئەمنیەتی وئابووری ئەو وڵاتە بە جێ دەهێلن، ڕێکخراوی مافی مروڤ تا ئێستا چەندین جاڕ لە سەر هەڵسووکەوتی خەراپی کۆماری ئیسلامی لەگەل پەنابەرانی ئەفغانی راپۆرتی دەرداوە.
بەشێکی بەرچاو لە ئەفغانییەکان بە هۆی باری زمانی و ئایینییەوە لە ئێران نیشتەجێ دەبوون کە بە بەردەوامی کەوتوونەتە ژێر گوشار و زەختی جۆراوجۆر و مافی ژیانیان بە شێوەی پیویست پێ نەدراوە.
لە ماوەی شەڕی سوویەشدا، کۆماری ئیسلامی بەشێکی زۆر لە ئەفغانییەکانی ناچار کردووە لە شەڕی سوورییەدا بەشدار بن و تا ئێستاش ئەژمارێکی بەرچاویان کوژراون.
بە هۆی گوشاری چەند قاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران، ڕوویان کردۆتە وڵاتانی ئوروپایی و بەشێک لەو ئەفغانیانە کە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئوروپایی بە ئیراندا دەڕۆن دەکەونە بەر دەستڕێژ و ئەشکەنجە و گیران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.