Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری بەرگری ئێران: مووشەکی بالستیکمان تاقی نەکردۆتەوە

وەزیری بەرگری ئێران: مووشەکی بالستیکمان تاقی نەکردۆتەوە

0
916

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی دۆینێ دووشەممەی ڕۆژی کورددا هاتبوو، هەواڵدەریی فارس ڕۆژی دووشەممە 20ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە زاری سەردار عەبدووڵڵاهی، جێگری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەو مووشەکە، دوو حەوتوو بەر لە ئێستا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام وەزریری بەرگریی ئێران ئەو هەواڵە بە ناڕاست دەزانێ.

سەرتیپ حوسێن دیهقان، وەزری بەرگریی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 20ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە و گوتی هەواڵی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی بە مەودای برەوەیی ٢ هەزار کیلۆمیتری وەدرۆ خستەوە.

لەوبارەوە ماڵپەڕی ئیسنا ڕایگەیاند، دیهقان پێداگریی لەسەر ڕاگیرانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران کردووە و گووتوویەتی: “تاقیکاری مووشەکیمان بەو برەوییەی (بورد) کە میدیاکان نووسیویانە، نەبووە”.

شایانی باسە، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی وڵاتانی بیانی بەوە تاوانبار کرد کە لە ناوچەکە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕتەنگژە دەخوڵقێنن و بە بڵاو کردنەوەی هەندێ هەواڵ بە نیازن ترس لە ئێران لە ناوچەکەدا پەرە پێبدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبیروڕای ئازاد : ڤیدیۆی بڵاو کراوەکەی پ ک ک هی ئیدارەی ئیتلاعاتە
بابەتی دواترئێران کارداری کویەتی لە تاران بۆ گازندە لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی عەرەبیی ئازادیخوازیی ئەلئەحواز بانگ کرد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان