پیرۆزبایی ناوه‌ندی رۆژی كورد بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان

0
797

رۆژی كورد :
هه‌ر وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كان راگه‌یه‌ندرا سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ رێزدار نێچیرڤان بارزانی له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ هۆڵی پاڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ئاماده‌ بوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سوێند خواردنی یاسایی له‌ به‌ر ده‌م ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و ئاماده‌بووان و به‌ڕێزی وێرای به‌ خێر هاتنی میوانه‌كان سپاسی گه‌لی كورد و پاڕله‌مانی كوردستانی كرد.

ناوه‌ندی رۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌رمترین پیرۆزباییه‌كانی ئاراسته‌ی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ئه‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ و هیواداره‌ به‌ڕێزیان بتوانێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ دا ئاشتی و ئاوه‌دانی بكاته میوانی هه‌موو ماڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
ڕۆژی كورد جارێكی دیكه‌ پێداگری ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و سه‌ر به‌ هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه‌ و هه‌موو ئازادیخوازانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستان به‌ دۆست و هاوڕێ و هاوكاری خۆی ده‌زانێ، ڕۆژی كورد ماڵێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان و به‌ تایبه‌تی سه‌رجه‌م بیر و هزر و ئازادیخوازانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
له‌ لایه‌ن : ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یی ناوه‌ندی رۆژی كورد له‌ وڵاتی فه‌رانسه

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونێچیرڤان بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد
بابەتی دواتروەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە سەفەره‌كه‌ی خۆی بۆ ئێران ئەڵێت هەموو هەوڵێکمان داوه بۆ پاراستنی بەرجام

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.