Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هەواڵەکان باس لە داواکاری فەڕانسە بۆ ئابلۆقەی نوێ لەسەر ئێران دەکەن

هەواڵەکان باس لە داواکاری فەڕانسە بۆ ئابلۆقەی نوێ لەسەر ئێران دەکەن

0
1229

سەفەری حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وڵاتی فەڕانسە، ڕێ پێوان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی چالاکانی سیاسی و حیزبە و ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانی لە پاریس لێکەوتەوە. کە ناوەندی ڕۆژی کوردیش یەکێک لە طێکخەرانی ئەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەیە بە دژی سەفەری ڕوحانی بۆ فەڕانسە.

ناڕازییەکان ڕوو لە دەوڵەتی فەڕانسە داوادەکەن کە وڵاتێکی وەک فەڕانسە کە لانکەی دێموکراسییە نابێ بە هۆکاری بەرژەوەندی بازرگانی، مافی مرۆڤ قوربانی بکات.

هاوکات لەگەڵ ئەو سەفەرەی ڕوحانی بۆ فەڕانسە و پێشتریش بۆ ئیتالیا کە دوابەدوای لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەکان دەکرێت، هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس، بڵاوی کردەوە کە فەڕانسە داوای لە یەکگرتووی ئەوروپا کردووە کە بە هۆی تاقیکردنەوەی موشەکی لەم دواییانەدا، ئابلۆقەی ئابووری نوێ بەسەر ئێران داسەپێنن.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕێبەندان، هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس لە زمانی دوو بەرپرسی یەکگرتووی ئەوروپاوە بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێ کە فەڕانسە  لەسەر ئێران لە دانیشتنی حەوتووی ڕابردووی وەزیرانی دەرەوەی ٢٨ وڵاتی یەکگرتووی ئوروپا لە برۆکسێل، داوای ئابلۆقی نوێی لەسەر ئێران کردووە.

هەر بە پێی لێدوانی ئەو دوو بەرپرسەی یەکگرتووی ئوروپا، ئەندامانی ئەو یەکگرتوویە لە ئێستادا سەرقاڵی لێکدانەوەی ئەو گەڵاڵەی فەڕانسەن بەڵام زۆربەی ئەندامانی یەکگرتووی ئەوروپا لەو بڕوایە دان کە ئەو گەڵاڵەیە و گەڵاڵەی هاوشێوە دەبێتە هۆکاری ناکاریگەربوونی نێوان شەش وڵاتی زل هێز و ئێران و ئەو هەوڵانەی کە بۆ زیندوو کردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیانەی کە لەگەڵ تاران هاتوونەتە ئاراوە.

شایانی باسە کە بەرپرسێکی فەڕانسەوی کە نەیوسیتووە ناوی ئاشکرا بێ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆیتێرز، ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەی نیشتمانی غەمگینم
بابەتی دواتر٨٠% زەماوەندەکانی ئێران بە جۆرێک ڕووبەڕووی کێشەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان